لە كەركوك بۆ ئاسانكاری پرۆسەی بەبازاڕكردنی گەنم رۆژانی هەینی و شەممە دەوامی فەرمی دەكرێت

ناوخۆ
  • 18-05-2023, 22:06
  • +A -A

    كەركوك - INA- مەهدی ربحاوی
    بەڕێوبەری كشتوكاڵی كەركوك زوهێر عەلی حسێن، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەردەوامبوونی دەوامی فەرمی بۆ بەش و یەكەكانی كشتوكاڵی لە ڕۆژانی هەینی و شەممە ڕاگەیاند بەمەبەستی ئاسانكاری بۆ پرۆسەی بەبازاڕكردنی گەنم.
    حسێن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: بڕیاردراوە بە بەردەوامبوونی دەوام بۆ پێشوازی لە جووتیاران بۆ ئەو كەسانەی كە دروێنەیان كردووە و ئارەزووی بەبازاڕكردنی بەروبوومەكانیان دەكەن.
    ئاماژەی بەوەشكرد: فۆڕمێك بۆ ئەو كەسانە ڕێكدەخرێت كە ئارەزووی بەشی كشتوكاڵ دەكەن، هەروەها لە لیستەكانی بازاڕكردندا ناویان تۆمار دەكرێت بۆ ئەوەی گواستنەوەیان بۆ ناوەندەكانی وەرگرتن ئاسانتر بێت.