بەغداد - INA
جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیژنەكانی پەرلەمانی راسپارد بۆ لێكۆڵینەوە لە پێشنیازی ڕەشنووسی یاسای سندوقی پشتیوانی سینەما.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: مەندەلاوی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە نوسینگەی خۆی، پێشوازی لە كۆمەڵێك سینەماكار و دەرهێنەری عێراقی كرد، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك پەرلەمانتار، بۆ تاوتوێكردنی واقیعی سینەما و ڕێگاكانی كاراكردنی بزووتنەوەی سینەمایی و ڕۆشنبیری و هونەری و پاڵپشتی وزە داهێنەرەكانی گەنجان لە وڵاتدا.
ناوبراو جەختیكردەوە، لە گرنگی سینەما لە بەرجەستەكردنی ئەو ئاڵنگاری و مەترسییانەی كە هەڕەشە لە ئاسایش و سەلامەتی كۆمەڵگا دەكەن، هەروەها ڕۆڵی گەورەی لە بڵاوكردنەوەی هۆشیاری و چارەسەركردنی كێشە نامۆكان بە بەها و كولتووری عێراقییەكان، ئەوە جگە لە ڕۆڵی ناوازەی لە گەیاندنی وێنە و پەیامی عێراق بە جیهان لە ڕێگەی بەرهەمهێنانی فیلمەوە كە قارەمانێتی گەلەكەی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا نەمر دەكات، یان ناساندنی بەو ناڕەزایەتیانەی كە لە سەردەمی ڕژێمی لەناوچوودا تووشی بوون .
وتیشی: ئەنجوومەنی نوێنەران ئارەزووی پشتگیریكردنی ئەم بوارە داهێنەرە دەكات بە دەركردنی یاسایەك كە پەرە بە بزووتنەوەی سینەمایی و هونەری بدات، و بەپەرۆشە چارەسەری ئەو كێشانە كە لە ڕێگەی داهێنان و پێشكەوتنی كولتوورییەوە وەستاون.
هاوكات مەندەلاوی ژمارەیەك لیژنەی پەرلەمانی (رۆشنبیری، گەشتوگوزار و ئاسەوار، ڕاگەیاندن، یاسایی، وەبەرهێنان) راسپارد بۆ لێكۆڵینەوە لە پێشنیازكردنی یاسایەك بۆ سندوقی پاڵپشتی سینەمای عێراق، بۆ پێشخستنی كەرتی سینەما لە وڵاتدا، و ڕەخساندنی هەلی كار بۆ دەرچوانی كۆلێژ و پەیمانگا پەیوەندیدارەكان.