دارایی پەرلەمان تاوتوێی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ گرێبەستەكان و كرێی ڕۆژانە لە بودجەدا دەكات

ناوخۆ
  • 18-05-2023, 21:30
  • +A -A

    بەغداد - INA
    لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، تاوتوێی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ گرێبەست و كرێی ڕۆژانە لە بودجەی گشتی ساڵی 2023 كرد.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بە ئامادەبوونی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران شاخەوان عەبدوڵا، لیژنەی دارایی بە سەرۆكایەتی عەتوان عەتوانی و ئامادەبوونی ئەندامەكانی كۆبوونەوەیەكی گرنگی ئەنجامدا بۆ گفتوگۆكردن بڕگەكانی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵانی دارایی 2023-2024-2025، و داڕشتنی ڕێگەی گونجاو بۆ زۆرترین داهات و كەمكردنەوەی خەرجییەكان.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: كە موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ستایشی هەوڵەكانی سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی دارایی كرد بۆ ڕۆڵیان لە چڕكردنەوەی كۆبوونەوەكان و میوانداریكردن، بە شێوەیەك كە بەشداربێت لە خێراكردنی تەواوكردنی كۆبوونەوەكانی تایبەت بە بڕگەكانی ڕەشنووسی یاسای بودجەی گشتی.
    ئاشكراشیكرد: هاوكات جێگری سەرۆكی ئەنجومەن، شاخەوان عەبدوڵا دەستخۆشی لە لیژنەی دارایی كرد بۆ ئەو هەوڵانەی دراوە و كارە بەردەوامەكانیان بەمەبەستی تەواوكردنی یاسای بودجە، لەگەڵ بەرزنرخاندنی هەنگاوە پراكتیكیەكان وەك چۆن داوای خێراكردنی تەواوكردنی كرد بە مەبەستی پێشكەشكردنی بە سەرۆكایەتی ئەنجومەن.
    بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: كە سەرۆكی لیژنەكە، عەتوان عەتوانی، دووپاتیكردەوە كە لیژنەی دارایی لە ماوەی ڕابردوودا پلانێكی وردی داڕشتووە بۆ شیكردنەوەی بڕگەكانی بودجە، و وتیشی: پڕۆژەی گەشەپێدانی ڕاستەقینەی تێدایە كە ڕاستەوخۆ كاریگەری لەسەر ژیانی هاوڵاتی دەبێت، 
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە لیژنەی دارایی بەردەوام بوو لە گفتوگۆكردن لەسەر بڕگەكانی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی كە نوێنەرایەتی دەكرێت بە دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ گروپ و چینەكانی كۆمەڵگا، گرێبەست و كرێی ڕۆژانە، و لێكۆڵینەوە لە بارودۆخی ئەو گروپانە، لەگەڵ ئەنجامدانی هەندێك هەمواركردنەوە و داڕشتنیان بەپێی بەرژەوەندی گشتی.