حەلبوسی لەگەڵ شاندێكی كۆریا باس لە چالاككردنی لیژنەكانی دۆستایەتی و هاوكاری لەگەڵ عێراق دەكات

سیاسی
  • 18-05-2023, 20:00
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد حەلبوسی ، ئەمرۆ پێنجشەممە، لەگەڵ شاندێكی كۆریا باسی لە چالاككردنی لیژنەكانی دۆستایەتی و هاوكاری لەگەڵ عێراق كرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە پێشوازی كرد لە شاندێكی كۆمەڵەی هاورێیەتی پەرلەمانی عێراقی كۆری، بە سەرۆكایەتی هان بیونگ دو.
    بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: لە دیدارەكە تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و كاراكردنی لیژنەكانی هاورێیەتی و هاریكاری نێوان پەرلەمانی عێراق و كۆریا كرا، لەگەڵ هاریكاری لە چەند بوارێكدا لە نێویاندا ئابوری و وەبەرهێنان و نەهێشتنی بەربەستی بەردەم ئەو پرۆژانەی گەشەپێدان و بەرژەوەندی هەردوو وڵات بەدیدێنن.
    لە بەیاننامەكەدا هاتووە، هەر لە دیدارەكە تاوتوێی چەند پرسێكی جێی بایەخی هاوبەش كرا.