بەغداد - INA
نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق جینین پلاسخارت، ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە حكومەتی عێراق سەرنجی لەسەر چەسپاندنی بناغەكانی سەقامگیری سیاسییە، و ئاماژەی بەوەشدا: كە پەسەندكردنی بودجە بەپەلە گرنگە.
پلاسخارت لە میانەی وتارێكیدا سەبارەت بە عێراق لەبەردەم ئەنجوومەنی ئاسایش كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بە دواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: حكومەتی عێراق سەرنجی لەسەر چەسپاندنی پایەكانی سەقامگیری سیاسییە، عێراق توانایەكی زۆری هەیە، لە ڕێگەی پلانە گەورە مەبەستەكانی حكومەتەوە دەتوانرێت چارەسەری زۆر هۆكاری ناسەقامگیری بكرێت، بە مەرجێك بە تەواوی جێبەجێ بكرێن.
ئاماژەی بەوەشكرد: هەموو چاوەكان لەسەر پەرلەمانی عێراقە، ڕێككەوتن لەسەر بودجەیەكی كاریگەر، زووتر نەك درەنگ، شتێكی چارەنووسسازە، سەرچاوەی پێویست بۆ گۆڕینی هەندێك ئامانجی حكومەت بۆ واقیع دابین دەكات - لەوانەش خزمەتگوزارییە گشتییە گونجاوەكان و ڕێكخستنی هەڵبژاردنی پارێزگاكان.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی: حكومەتی عێراق هەڵوێستێكی ڕاشكاوانە و ڕوونی لە دژی كاریگەرییە زیانبەخشەكانی گەندەڵی گرتووەتەبەر، چاكسازییەكان ڕەگ داناكوتێت ئەگەر بە گژوگیای گەندەڵی بخنكێنرێن و دامەزراوە سەربەخۆكانی دەوڵەت گرنگییەكی سەرەكیان هەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد: كارلێكی پەیوەندی نێوان بەغدا و هەولێر باشن، من جەخت لەسەر گرنگی حوكمڕانی چالاكانە دەكەمەوە و بەمەش بەدامەزراوەییكردنی هەیكەلی پەیوەندییەكان، هێشتا پێویستە كارلێكە بارودۆخیەكان تێپەڕێنن.
سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی هەرێمی كوردستانیش پلاسخارت گوتی: هیوادارم لایەنەكان لە ئێستاوە هەوڵەكانیان چڕتر بكەنەوە و بەسەر ناكۆكییەكاندا زاڵبن و كار بۆ خزمەتی بەرژەوەندی هەموو خەڵك بكەن، بە یەك چاو سەیری مێژوو یان جوگرافیای ناوچەكە بكەین، بۆ ئێمە ڕوونە كە ڕادەی پێویستی بەپەلە بۆ گەیشتن بە چارەسەری بەردەوام، هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم زۆر دواكەوتووە، وە ئەگەر زیاتر دوابخرێت زیان بە متمانەی گشتی دەگەیەنێت.
سەبارەت بە قەیرانی ئاو لە عێراق، پلاسخارت دووپاتی كردەوە: ئاو گرنگترین قەیرانی كەشوهەوای عێراقە، حكومەت پلان بۆ مۆدێرنی بەرفراوانی سیستەمی بەڕێوەبردنی ئاو لە عێراق ئامادە دەكات، بە هەمان شێوە گرنگە دابەشكردنی دادپەروەرانەی سەرچاوەكان لە نێوان دراوسێكانی عێراقدا هەبێت و تاكە چارەسەری مومكین لە كردەوەی بوێرانەی ناوخۆ و هاوكاری نزیكی ناوچەییدایە.