سەرۆك وەزیران تەئكید لە گرنگی تەواوكاری نێوان دەزگا و وەزارەت و پارێزگاكان دەكاتەوە

سیاسی
  • 18-05-2023, 18:02
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنچ شەممە، تەئكیدی لە گرنگی تەواوكاری نێوان دەزگا و وەزارەت و پارێزگاكان كردەوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەمڕۆ پێنچ شەممە، سەرۆكایەتی یەكەم دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەنی سەرۆكی دەستە سەربەخۆیەكان و لایەنە ناپەیوەستدارەكان بەوەزارەتەكان كرد.
     لەدانیشتنەكەدا كاری دەستەكان و چۆنیەتی پێشخستنی ئەداكانیان و باشتركردنی ئەو خزمەتگوزاریانەی كەپێشكەش بەهاووڵاتیان دەكەن لەگەڵ ژمارەیەك لەبابەتی تایبەت بەكارەكان لەگەڵ ‌بابەتەكانی ناو كارنامەی دانیشتنەكە تاوتووێكران.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژەی بە رۆڵی دەستە و لایەنە ناپەیوەستدارەكان بەوەزارەكان و پەرۆشی حكومەت كرد بۆ جێبەجێكردنی ئەدا و ئەركەكانی بەپێی یاسا و دەستوور‌، هەروەها سەرۆك وەزیران جەختی لەگرنگی تەواوكاری لەنێوان دەستەكان و وەزارەت و پارێزگاكان كردەوە لەچوارچێوەی پلانەكانی دەوڵەتدا، كە سەرەتایەكی گرنگە بۆ جێبەجێكردنی كارە لەپێشینەكانی بەرنامەی حكومەت بەشێوەیەكی راست و دروست. 
     هاوكات سودانی تەكەزی لەوەكردەوە كەسەربەخۆیی دەستە و دەزگاكان بەواتای ئەوە نییە كار بكەن دوور لەهەموو دەزگاكانی دیكەی دەوڵەت، چونكە هەموو پێكەوە دەبێت سیاسەتە گشتییەكانی دەوڵەت جێبەجێ بكەن، لەسەروویی هەمووان چاكسازی كارگێری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، و ئاماژە بەوەشدا: كەدەستەكان بەشێكن لەو دەزگا پەیوەندیدارانەی دەوڵەت كە خزمەتگوزاریەكان پێشكەش بەهاووڵاتیان دەكەن، و پێویستە ئەم پرسە لەناو رێكارەكانی سەرۆكی دەستەكان و سەردانە مەیدانیەكان و كاری رۆژانەیان رەنگبداتەوە. 
    بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: كە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران تیشكی خستەسەر ‌ستراتیژیەكانی حكومەت ئەوانەی دەستپێكردووە بەتایبەتی لەبواری پەروەردە و فێكردن و نیشتەجێبوون و ‌وەرزش و لاوان، و جەختی كردەوە: كەپێویستە هەموو دەزگاكانی دەوڵەت بەشداری لەجێبەجێكردنیان بكەن و كاربكەن بۆ سەرخستنیان و نەهێشتنی رۆتین و نەبوونی هەماهەنگی كەدەبێتە هۆی بەهەدەردانی كات و هەوڵەكان. 
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە سەرۆكی دەستە سەربەخۆییەكان و لایەنە ناپەیوەستدارەكان بەوەزارەتەكان بەردەوامبوون لەسەر تاوتوێكردنی بابەتەكانی ناوكارنامەی دانیشتتنەكە، لەگەڵ میكانیزمەكانی هەماهەنگی كاركردن لەنێوان دەزگای شەهیدان و لایەنە پەیوەندیدارەكان بەماف و شایستە دارییەكانی و هەماهەنگی كردن لەنێوان دەزگای زیندانە سیاسییەكان و وەزارەتی دارایی سەبارەت بەبەشی دەزگا لەناو بودجەی 2023دا، هەروەها تەگەرەكان بەردەم كاری دەروازە سنووریەكان و ئەو پێشنیارانەی كەدەستەی كاغەزە داراییەكان پێشكەش كردووە گفتوگۆ لەسەر كرا، هەروەها چاویان خشاندەوە بەپێداویستیەكانی كۆمەڵگەی زانستی عێراقی و پێداویستیە تایبەتەكانی دەستە عێراقییە بەمەبەستی كۆنترۆكردنی سەرچاوەكانی تیشك‌. 
    جێگای ئاماژەپێكردنە كە ئەنجوومەنی سەرۆكی دەستە سەبەربەخۆییەكان و لایەن ناپەیوەستدارەكان بەوەزارەتەكان لەسەر راسپاردەی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران دامەزراوە، بەمەستی زیاتر گونجاندنیان لە ئەنجامدانی ‌كارەكان و پێگەیاندنیان بۆ ئەوەی ئەدا و كار و ئەركەكانی خۆیان جێبەجێ بكەن و بەسەر كێشە و تەگەرەكان زاڵبن و باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بەهاووڵاتیان بكەن.