رافیدەین دابەشكردنی وەجبەیەكی نوێ لە پێشینەی خانەنشینان رادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 18-05-2023, 17:33
  • +A -A

    بەغداد - INA
    بانكی رافیدەین، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دابەشكردنی وەجبەیەكی نوێی لە پێشینەی خانەنشینان ڕاگەیاند.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بەخشینی وەجبەیەكی پێشینە بۆ خانەنشینان لە 5 ملیۆنەوە بۆ 25 ملیۆن دینار دەستیپێكردووە، پێشینەكە بۆ خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی تەرخانكراوە لەڕێگەی ئامرازەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنیەوە دەدرێت.
    بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: خەرجكردنی ئەو پێشینەیە بە ئاگاداركردنەوەی خانەنشینكراوەكە ئەنجام دەدرێت بە ناردنی نامەیەكی كورت كە ئاگاداری دەكاتەوە لە پێدانی پێشینەكە، دوای ئەوەی هەموو ڕێكارەكانی پێدانی پێشینەكەی تەواو كرد و لە ڕێگەی ماستەر كارتەوە خەرجدەكرێت، داواشی لە خانەنشینان كرد بگەڕێنەوە بە لقەكانی بانك یان شوێنەكانی ئاڵوگۆڕكردن بۆ وەرگرتنی پێشینەكە.
    دووپاتیشیكردەوە: بانكەكە بەردەوامە لە كاركردن لەسەر پێدانی وەجبەی نوێ لە پێشینەكان بە یەكەوە، بەپێی خشتەی كاتی بۆ داواكاران، لەڕێگەی ئەپڵیكەیشنی ئەلیكترۆنی بانكی رافیدەین.