سەرۆک کۆمار سەنتەری ڕۆشنبیری عەرەبی - کوردی لە شاری سلێمانی دەکاتەوە

سیاسی
  • 18-05-2023, 15:50
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عەبدوللەتیف جمال ڕشید ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە هەستا بەکردنەوەی سەنتەری ڕۆشنبیری عەرەبی - کوردی لەشاری سلێمانی.
    سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ هەستا بەکردنەوەی سەنتەری ڕۆشنبیری عەرەبی - کوردی لەسلێمانی بەئامادەبوونی وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزاروشوێنەوار احمد فکاک بەدرانی و وەزیری کۆچ وکۆچبەران ئیڤان فایق یعقوب، وژمارەیەک لە کادیڕانی پێشکەوتووی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و ئەکادیمی و ڕۆشنبیران .
    سەرۆک کۆمار لە وتەیەکیدا بەم بۆنەیەوە جەختیکردەوەسەر ئەوەی کە ئەم سەنتەرە بەهیوای ئەوەکراوەتەوەکە وابەستەگی لەنێوان ڕۆشنبیرانی کوردو عەرەب ونەتەوەکانی دی پتەوتربکات و ڕوونیشی کردوەکە ئەم سەنتەرە دەزگایەکی مەدەنی سەربەخۆیە.
    وتیشی کە زۆر خاڵی هاوبەش هەن کە کۆمان دەکەنەوە لەڕووی کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و نیشتیمانیەوەو پێویستە ئەم فرەجۆریە پەڕەپێبدەین و ئەمەش یەکێکە لە ئەرکەکانی ئەم سەنتەرە، ئاماژەشی بەوەکرد کە ئەم سەنتەرە تایبەتە بە بیرمەندان و ڕۆشنبیران و توێژەران و هونەرمەندان وهیچ دەسەڵاتێک بۆی نیە دەستی تێوەربدات.
    هەروەها وتی کە دەرفەتەکانی ژیانی هاوبەش 
    و فێربوونی زمان زۆرگرنگ و پێویستە و ئاواتمان ئەوەیە کە هەموو کوردێک زمانی عەرەبی قسەبکات و عەرەب و نەتەوەکانی دیکەش زمانی کوردی فێرببن وقسەی پێبکەن.