کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان جەختی لەسەر پێویستی پابەندبوون بە بێلایەنی و ڕەتکردنەوەی دەستوەردان کردەوە

سیاسی
  • 18-05-2023, 14:57
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمرۆ پێنچ شه‌ممه شەممە محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ‌، سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد كه‌ تێدا سه‌رۆك وئه‌ندامانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژارده‌كان ئاماده‌بوو و‌ تایبه‌ت بوو به‌تاوتووێكردنی ئاماده‌كاریه‌كانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان. 
    نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران لە ڕاگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی تێیدا هاتووە سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ‌، سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد كه‌ تێدا سه‌رۆك وئه‌ندامانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژارده‌كان ئاماده‌بوو و‌ تایبه‌ت بوو به‌تاوتووێكردنی ئاماده‌كاریه‌كانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌حكومه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پێشكەش كردنی پشتگیری به‌كۆمسیۆنی هه‌ڵبژارده‌كان له‌پێناو سه‌رخستنی ئه‌رك و كاره‌كانی له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان. 
     هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئاماژه‌ به‌وه‌دا‌ كه‌سه‌ركه‌وتنی كۆمسیۆن له‌رێكخستنی هه‌ڵبژارده‌كان، كه‌واته‌ ئه‌نجامدانی ئه‌وه‌ی له‌ ناو به‌رنامه‌ی ویزاری و حكومه‌تدا جه‌ختی له‌سه‌ركرایته‌وه‌ و پێگیربوونه‌ به‌ڕیكاره‌كانی. 
     هەروەها داوایی له‌كۆمسیۆن كرد كه‌پێویسته‌ پێگیری به‌بێ لایه‌نی له‌ئه‌دای كاركردن بكات و هه‌موو ده‌ستوه‌ردانێك له‌لایه‌ن هه‌ر لایه‌نێك بێت و به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ره‌ت بكاته‌وه‌، له‌پێناو پاراستنی زوڵاڵی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و بروابوونی هاووڵاتیان به‌ئه‌نجامه‌كانی.