بەغداد – ا ه ع دكتۆر فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار پرسەنامەیەكی ئاڕاستەی دەیڤید جۆنستۆن فەرمانڕەوای گشتیی كەنەدا كرد بەهۆی قوربانیانی ڕووداوەكەی رۆژی دووشەممە كە ئۆتۆمبیلێك ژمارەیەك خەڵكی مەدەنیی لەشاری تۆرۆنتۆ كرد بە ژێرەوە و لە ئاكامدا ژمارەیەك هاوڵاتی ئەو وڵاتە گیانیان لەدەستدا و ژمارەكیش بریندار بوون . لەوبارەیەوە لە بەیاانامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، سەرۆكایەتی كۆمار رایگەیاند: فوئاد مەعسوم پرسە و سەرەخۆشیی گەرمی خۆی ئاڕاستەی جۆنستۆن و كەسوكاری قوربانییان و گەلی كەنەدای دۆست كردووە و داوای هەرچی زووتری چاكبوونەوەیشی بۆ برینداران خواست.