سەرۆك وەزیران: یاسای دەستەبەری كۆمەڵایەتی و خانەنشینی كرێكاران نوێنەرایەتی هەنگاوێكی گرنگ دەكات لە چاكسازی ئابووریدا

سیاسی
  • 17-05-2023, 22:30
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە یاسای دەستەبەری كۆمەڵایەتی و خانەنشینی كرێكاران نوێنەرایەتی هەنگاوێكی گرنگ دەكات لە چاكسازی ئابووریدا.
    سودانی لە تویتێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: 
    پێشوازی لەو هەنگاوە گرنگە دەكەین كە ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەر یاسای دەستەبەری كۆمەڵایەتی و خانەنشینی كرێكاران هەڵیگرتووە، چونكە نوێنەرایەتی لایەنێكی گرنگی چاكسازی ئابووری دەكات كە لە بەرنامەی حكومەتەكەماندا پەسەندمان كردووە، ئەوە جگە لە سوودە زۆرەكانی ئەم یاسایە كە وا دەكات ببێتە گواستنەوەیەكی چۆنایەتی لە بزووتنەوەی كاردا، و پشتگیری لە پلانەكانی حكومەت دەكات بۆ بەرنامەی جێبەجێكردنی حكومەت، هەروەها یارمەتیدەر دەبێت بۆ چالاككردنی ڕۆڵی كەرتی تایبەت و ڕەخساندنی هەلی كار بۆ گەنجان و دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە بۆ هاوڵاتیان.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم یاسا گرنگە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی فشارەكان لە كەرتی گشتی، هەموو ئەمانەش لە ئەولەویەتەكانمانن كە بەڵێنمان دا و لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە لە چوارچێوەی بەرنامەی وەزاری دەنگی لەسەر دا.
    ئاشكراشیكرد: ئێمە ئەو هەوڵە گەورەیەی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران بەرز دەنرخێنین، دووپاتی دەكەینەوە كە ئەم یاسایە نوێنەرایەتی نەخشەڕێگایەك دەكات بەرەو دەركردنی زۆرێك لە یاساكان كە خزمەت بە هاوڵاتی و خۆشگوزەرانییەكەی دەكەن، هەروەها پاڵ بە سیستەمی یاسادانانەوە دەنێت بەرەو دابینكردنی هەموو شتێك كە واقیع و گەشەسەندنی وڵاتەكەمان باشتر بكات.