هەولێر/ INA
ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری تورکیا کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاندووە، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆمارى توركيا، به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان (ئاك پارتى)يهوه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركيادا، به گه‌رمى پيرۆزبايى له به‌ڕێزيان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى له گه‌ڕى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تيدا بۆ خواست.
نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به بايه‌خه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركيا ده‌ڕوانێت و خۆشحاڵى به سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى ديموكراسى و ڕێكوپێكى و ئاراميى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و ڕێژه‌ى به‌رزى به‌شدارى له ده‌نگداندا ده‌ربڕى.
به‌ڕێزيان بڕوا و گه‌شبينيى خۆى به سه‌ركه‌وتنى سه‌رۆك ئه‌ردۆغان له گه‌ڕى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكايه‌تيى كۆمارى توركيادا نيشان دا، هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتنى به‌ڕێزيانى به گرنگ و پێويست بۆ گه‌لى توركيا و ئێستا و قۆناغى داهاتوو له قه‌ڵه‌م دا.
لاى خۆيه‌وه ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان، سوپاس و پێزانينى خۆى و ئاك پارتى بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزباييى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و جه‌ختى له خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به په‌يوندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.