بەغداد - INA
سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی ئەمڕۆ چوارشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە حكومەت چاودێری كێشە عەشائیرییەكان دەكات و ئەوانەی هۆكارن دەستگیریان دەكات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشوازی لەكەسایەتی و نوێنەری هۆزەكانی عەتتاب لەناسریە كرد.
لەدیدارێكدا سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە كردەوە كەهێزە ئەمنییەكان توانیانە یەكێك لەبكوژانی هاوبەش لەتاوانی تیرۆركردنی شێخ جەمیل ئال بۆرهەن ئەلعەتتابی دەستگیر بكەن.
روونیشیكردەوە: كە دەزگا ئەمنییەكان بەردەوامن لەسەر گەران بەدوایی تومەتبارانی دیكە، ئەوانەی ئەم تاوانە قیزەوەنیان ئەنجامداوە، و تەكەزی لەسەر ئەوەی كردەوە كەحكومەت چاودێری كێشە عەشائیرییەكان دەكات و ئەوانەی هۆكارن دەستگیریان دەكات، ودوپاتیكردەوە: كەپێویستە هەوڵی زیاتر بدرێت لەپێناو دانانی سنورێك بۆ ئەم كارانە كەدەبنە هۆی تێكدانی ئاسایشی كۆمەڵایەتی و هەرەشە لەسەر ئاسایشی هاووڵاتی.
هەرەها سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران رۆڵی گرنگی هۆزە خۆشەویستەكان لەپشتگیریكردنی سەروەری یاسا بەرز نرخاند، چونكە بەهاكانی رەسەن دەپارێزن لەگەڵ هەڵوێستە ئەخلاقیەكان كە كۆڵەكەیەكی سەرەكیە لەكۆڵەگەكانی كۆمەڵگا.
هاوكات سودانی جەختی لەگرنگی یەكخستنی هەوڵەكان و پشتگیریكردنی دەزگاكانی دەوڵەت كردەوە بۆ جێبەجێكردنی پلانەكانی حكومەت لەبواری چاكسازی و گەشەپێدانی كۆمەڵگا و هەموو كارێكی دیكە كەببێتە هۆی بیناكردنی وڵات و هەڵستانەوەی واقیعەكەی.