بەغداد - INA
ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق شێخ قەیس خەزعەلی، ئەمڕۆ چوارشەممە، تەئكیدیكردەوە كە پەسەندكردنی یاسای دەستەبەری كۆمەڵایەتی دادپەروەری بە توێژێكی گرنگی كۆمەڵگە دەبەخشێت.
شێخ خەزعەلی لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بە دواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: سوپاسی ئەو هەوڵانەی حكومەتی بەڕێز و ئەندامانی پەرلەمانی بەڕێز دەكەین بۆ پەسەندكردنی یاسای دەستەبەری كۆمەڵایەتی و خانەنشینی بۆ كرێكاران.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەمە هەنگاوێكی گرنگە بۆ دادپەروەری لەگەڵ ئەم توێژە گرنگەی كۆمەڵگاكەمان، كە بەدەست پەراوێزخستنەوە دەناڵێنێت، و دەیان ساڵە ڕووبەڕووی قەیرانی ئابووری و كۆمەڵایەتی بووەتەوە بەبێ ئەوەی ژیانێكی شایستە بۆ خۆیان و خێزانەكانیان مسۆگەر بكەن، وتیشی: ئەم بەشە نوێنەرایەتی بنەمای هەڵسانەوە و پێشكەوتنی كەرتی بەرهەمهێنان و خزمەتگوزاری لە وڵاتدا دەكات.
راشیگەیاند: یاساكە لەگەڵ پرەنسیپەكانی دەستووردا هاوتەریب بوو، لەگەڵ ئەوەی بە یاساكانی داب و نەریتی مرۆڤ پەسند كرا، و ئەوەی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان لە بواری كار و مافی مرۆڤدا وەریانگرتووە، لە پێدانی مافی خۆیان بە هەموو كەسێك، بەتایبەتی توێژی شایستەی كرێكاران.