جێگری سەرۆكی پەرلەمان: یاسای دەستەبەری كۆمەڵایەتی دەبێتە هۆی پاراستنی مافی كرێكاران و بەدیهێنانی یەكسانی

سیاسی
  • 17-05-2023, 20:58
  • +A -A

    بەغداد - INA
    جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران شاخوان عەبدوڵا، ئەمڕۆ چوارشەممە، دووپاتیكردەوە: كە یاسای دەستەبەری كۆمەڵایەتی مافی كرێكاران دەپارێزێت و ئاستێكی بەرزی یەكسانی بە دیدەهێنێت.
    عەبدوڵا لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: دەستخۆشی لە هەوڵی پەرلەمانتاران دەكەین و كارە بەردەوامەكانی لیژنە پەیوەندیدارەكانی پەرلەمانی (لیژنەی كار و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، لیژنەی دارایی، لیژنەی یاسایی)، هەروەها پەرلەمان بە پەرۆش بوو بۆ دەنگدان لەسەر ڕەشنوسی یاسای خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی بۆ كرێكاران لە دانیشتنی ئەمڕۆدا.
    جەختیشی كردەوە: یاسای خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی بۆ كرێكاران زۆر گرنگە، پەسەندكردنیشی دەسكەوتێكی گەورەیە و كاریگەری یاسایی هەیە بۆ پاراستنی مافی كرێكاران و دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە بۆ ئەوان و خێزانەكانیان، هەروەك هاوتەمەنەكانیان لە ناو كەرتی گشتی.
    ئاماژەی بەوەشكرد: جێبەجێكردنی یاساكە دەبێتە هۆی دەستەبەركردنی ڕێژەیەكی بەرزی یەكسانی و دادپەروەری، و بەردەوام دەبێت لە فراوانكردنی بنكەی پاراستنی كۆمەڵایەتی بۆ ئەوەی زۆرێك لە چینەكانی كۆمەڵگەی عێراقی لەگەڵ دەستەبەری كۆمەڵایەتیدا بگرێتەوە.