بەغداد - INA
جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، موحسین مەندەلاوی، ئەمڕۆ چوارشەممە، تەئكیدیكردەوە كە بڕگەكانی یاسای خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی بۆ كرێكاران كە دەنگیان لەسەر دراوە، بەراورد دەكرێت لەگەڵ ئەوەی كە لە وڵاتانی پێشكەوتوودا كاری پێدەكرێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: مەندەلاوی، لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە دوای تەواوبوونی دانیشتنی دەنگدان لەسەر یاساكە سازكرا، بە ئامادەبوونی سەرۆك و ئەندامانی لیژنە پەیوەندیدارەكانی پەرلەمان و وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئەحمەد ئەسەدی، جەختیكردەوە: یاساكە نوێنەرایەتی توخمە سەرەكییەكە دەكات بۆ پاراستن و دەستەبەركردنی مافەكانی كرێكاران، و چالاككردنی كەرتی تایبەت كە زیاتر لە 5 ملیۆن كرێكار تێیدا كاردەكەن، هەروەها یاساكە بە زیادكردنی لقی بیمە بۆ خانەنشینی خۆبەخشانە و فراوانكردنی چەتری داپۆشینی مسۆگەر دەكات، ئەوە جگە لە زیادكردنی خزمەتگوزاری كار لە كەرتی حكومیدا بۆ مەبەستی دەرماڵە و پلەبەرزكردنەوە و خانەنشینی، هەروەها خستنەڕووی فۆرمولەی خانەنشینی كە سەقامگیری دەروونی و ماددی دابین دەكات، بە شێوەیەك كە گەرەنتی یەكسانییان لەگەڵ خانەنشینانی حكومەت بكات.
مەندەلاوی باسی لەوەشكرد: یاسای خانەنشینی كرێكاران و دەستەبەری كۆمەڵایەتی یەكێكە لە یاسا دیارەكانە، كە خاڵی وەرچەرخانێكی گرنگ و هەنگاوێكی گەورەیە بۆ بەهێزكردنی رەوشی ئابووری و پاراستنی توێژی كرێكاران لە كەرتی تایبەتدا، و گەرەنتیكردنی مافەكانیان هاوشێوەی ئەوانەی كە لە كەرتی گشتیدا كاردەكەن.