عێراق بەشداری كۆبونەوەی لیژنەی پەیوەندی وەزاری بۆ بەدواداچوونی جێبەجێكردنی دەرئەنجامەكانی كۆبونەوەكانی جددە و عەممان دەكات

سیاسی
  • 17-05-2023, 20:04
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئەحمەد سەحاف، ئەمڕۆ چوارشەممە، بەشداریكردنی عێراقی لە كۆبوونەوەی لیژنەی پەیوەندییە وەزارییەكان بۆ بەدواداچوونی جێبەجێكردنی دەرئەنجامەكانی كۆبوونەوەكانی جددە و عەممان ڕاگەیاند.
    سەحاف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی شانشینی عەرەبی سعودیە شازادە فەیسەڵ بن فەرحان، و شانشینی هاشمی ئوردنی ئەیمەن سەفدی، و كۆماری عەرەبی میسر سامح شوكری، و كۆماری لوبنان عەبدوڵڵا بوحەبیب، بەشداری كرد لە كۆبوونەوەی لیژنەی پەیوەندی وەزاری كە بە پێی بڕیارێك كە لە دانیشتنی نائاسایی ئەنجومەنی كۆمكاری دەوڵەتانی عەرەبی لە ئاستی وەزاری پێكهێنرا، كە لە ٧ی ئایاردا بەڕێوەچوو، بۆ بەدواداچوونی جێبەجێكردنی دەرئەنجامەكانی كۆبوونەوەكانی جددە و عەممان، و بەردەوامبوون لە گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ حكومەتی سوریا بۆ گەیشتن بە چارەسەرێكی هەمەلایەنە بۆ قەیرانی سوریا كە چارەسەری هەموو دەرئەنجامەكانی بكات.
    راشیگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا باس لە هەنگاوەكانی داهاتوو كرا بۆ پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ حكومەتی سوریا بۆ گەیشتن بە ڕێگەچارەیەكی سیاسی بۆ قەیرانی سوریا و چارەسەركردنی هەموو لێكەوتەكانی، بەپێی دەرئەنجامی كۆبوونەوەكانی جددە و عەممان، و هاوتەریب لەگەڵ بڕیارنامەی ئەنجوومەنی ئاسایش ژمارە 2254.