پەرلەمان دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای دەستەبەری كۆمەڵایەتی دەدات و دانیشتنەكەشی بۆ شەممەی داهاتوو دوادەخات

سیاسی
  • 17-05-2023, 17:45
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەنگی لەسەر پڕۆژەیاسای دەستەبەری كۆمەڵایەتی و خانەنشینی بۆ كرێكاران دا.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردوە، دەڵێت: ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر ڕەشنوسی یاسای دەستەبەری كۆمەڵایەتی و خانەنشینی كرێكاران دا.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنەكەی بۆ شەممەی داهاتوو دواخست.