ئەنجومەنی نوێنەران لەهەوڵی كردنەوەی دۆسێی خانوبەرەی دەوڵەتە

ناوخۆ
  • 17-05-2023, 16:16
  • +A -A

    بەغدا -INA - ویسام مەلا
    ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان نیازی خۆی بۆ پەسەندکردن و هەموارکردنەوەی هەندێک یاسای گرنگ ڕاگەیاند، لەوانە وەرگرتنەوەی پارە، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە دەستیکردووە بە کردنەوەی دۆسێیی بەکرێدان و فرۆشتنی خانووبەرەی دەوڵەتی.
    سروە عەبدولوەحید ئەندامی لیژنەی دەستپاكی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "لیژنەی دەستپاكی کار لەسەر دانان و هەموارکردنەوەی هەندێک یاسای گرنگ دەکات، لەوانە وەرگرتنەوەی پارە، هەموارکردنەوەی یاسای دەستەی دەستپاکی و دیوانی چاودێری دارایی، و پێدانی دەسەڵات بەو دوو دامەزراوەیە لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا”.
    ئاماژەی بەوەشکردووە، "لیژنەکە دەستیکردووە بە کردنەوەی مەلەفی خانووبەرەی دەوڵەت، کە زانیاری لەسەر میکانیزمی بەکرێدان و فرۆشتنی لەخۆدەگرێت، هەروەها ئەو یاسایانەی کە ڕێگەیان بە فرۆشتنی خانووبەرەی دەوڵەت داوە".