بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، عەبدول لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆککۆمار جەختی لە گرنگی پەسەندکردنی پرەنسیپی دیالۆگی بنیاتنەر و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێم کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆمار، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە ، تێیدا هاتووە، "سەرۆکی کۆمار، عەبدللطیف جەمال ڕەشید، لە کۆشکی بەغدا پێشوازی لە شاندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرۆکایەتیی بلیسا جبار فەرمان کرد و لە میانی دیدارەکەدا بارودۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا”.
سەرۆکی کۆمار جەختی لە "گرنگی پەسەندکردنی پرەنسیپی دیالۆگی بنیاتنان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێم کردەوە، بەشێوەیەک کە بەشدار بێت لە سەقامگیری بارودۆخی ئابووری و ئەمنی بۆ هاووڵاتیان لە سەرتاسەری عێراق".
سەرۆکی کۆمار گوێی لە ڕوونکردنەوەیەک گرت کە شاندەکە سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ زیندانی پێشووی (نوگرە سەلمان) و ئازارەکانی گەلی عێراق لە دەستی سیاسەتی سەرکوتگەرانە، کە تێیدا شەهیدانی تاوانی ئەنفال یادکرانەوە، و جەختکردنەوە لەسەر گرنگیدان بە خێزانەکانیان و دابینکردنی پێداویستییەکانی منداڵەکانیان، و پێویستی گەڕانەوەی تەرمی شەهیدان بۆ خێزانەکانیان.
لای خۆیەوە، بلیسا فەرمان "سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ڕێنماییەکانی سەرۆک کۆمار و وردبینی و خەمخۆری بۆ هەموو خەڵک دەربڕی، جەختی لەسەر پێویستی "هەماهەنگی و هاوکاری نێوان ڕێکخراوەکانی پەیوەندیدار بە کاروباری ژنان" کردەوە.