دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان داشکان لە کرێی پەخشی ڕادیۆیی دەکات

ناوخۆ
  • 17-05-2023, 10:27
  • +A -A

    بەغداد/ INA

    دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان ڕایگەیاند کە داشکانێکی گەورەی لە پەخشی ڕادیۆیی کردووە.
    ئەندامی ئەنجومەنی کۆمۆسیاران لە دەستەکە محمد الحمد لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتووە وتی ئەنجومەنی کۆمۆسیارانی دەستەکە بەکۆی دەنگ ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پێشنیازی دەزگای جێبەجێکاری دەستەکە علی موئەییەد قەزی کە کرێی پەخش کەمبکرێتەوە.
    وتیشی کە بڕیارەکە داشکانێک بەڕێژەی 40٪دەگرێتە خۆ لە کرێی پەخشی ڕادیۆیی ، ئەم داشکانەش بەمەبەستی پشتیوانیکردنی کاری ڕاگەیاندن دێت بۆ سووککردنی باری دامودەزگاکانی ڕاگەیاندن.