به‌غدا-INA
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنی بیسته‌می ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرد. وتێدا په‌ره‌سه‌نده‌كانی ره‌وشی گشتی له‌وڵات و پێداچوونه‌وه به‌بڕیاره‌كان سه‌باره‌ت به‌ژماره‌یه‌ك له‌و پرسانه‌ی كه‌له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی حكومه‌تدان تاوتووێكران. هه‌روه‌ها بابه‌ته‌كانی ناوكارنامه‌ی دانیشتنه‌كه گفتوگۆ له‌سه‌ر كرا و چه‌ندین بڕیار له‌گه‌ڵ چه‌ند راسپارده بۆ وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان كه‌تایبه‌ت بوون به‌كاری وه‌زارته‌كان ده‌ركران.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاند"
به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنی هه‌نگاوی پراكتیكی بۆ پێشخستنی كه‌رتی په‌روه‌رده و فێكردن به‌پێی كاره‌له‌پێشینه‌كانی گشتی حكومه‌ت، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران راسپارده‌ی ئه‌نجوومه‌نی ویزاری بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی (23011 ب) په‌سه‌ندكرد كه‌تایبه‌ته به‌ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ستراتیژیه‌تی نیشتیمانی بۆ په‌روه‌رده وفێكردن له‌عێراق(2022 -2031)، كه‌به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دوێنی رۆژی دووشه‌ممه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی راگه‌یاند.
هه‌روه‌ها به‌پشت به‌ستن به‌راسپارده‌كانی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ پشتگیریكردنی لاوان و زیاتر گونجاندنی ئه‌م پرسه له‌گه‌ڵ كاره‌له‌پێشینه‌كانی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری له‌عێراق، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی بۆ زیادكردنی سه‌روماڵی سندووقی پشتگیریكردنی پرۆژه بچووكه‌كانی پشت به‌داهاتی خۆیان ده‌به‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته (1,350,000,000,000) دينار، ته‌نها ترلیۆنێك و سێسه‌د و په‌نجا ملیار دینار له‌جیاتی (150,000,000,000) دينار، ته‌نها سه‌د وپه‌نجا ملیار دینار بێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو پلانی وه‌زاره‌تی كاروباروی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌چوار چێوه‌ی به‌رنامه‌ی حكومه‌تدا بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ بگرێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌پشت به‌ستن به‌حوكمه‌كانی یاسایی پشتگیریكردنی پرۆژه بچووكه‌كانی پشت به‌داهاتی خۆیان ده‌به‌ستن ژماره (10)ی ساڵی 2012.
له‌سه‌ر راسپارده‌كانی لیژنه‌ی دامه‌زراو به ( پێداچوونه به‌هه‌موو بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، كه‌له‌لایه‌ن حكومه‌تی پێشووه ده‌ركراون، له‌ماوه‌ی كاربه‌ڕێكه‌ری له 8ی ته‌شرینی یه‌كه‌می 2021 تا 27ی ته‌شرینی یه‌كه‌می 2022)، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر:
1ـ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕگه‌كانی (3،2،1) له‌بڕیاری (380ی ساڵی 2021)ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.
2ـ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری (399ی ساڵی 2021)ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به‌دامه‌زراندنی دوو راوێژكار بۆ سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگیری نیشتیمانی به‌پله‌ی به‌ڕێوبه‌ری گشتی.
وه‌كو پێگیربوون به‌هاوبه‌ندی برایانه‌ی نێوان عێراق و برایانی عه‌ره‌بی، وپشتگیریكردنیان له‌هه‌موو ره‌وش و قه‌یرانێكدا، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر دابینكردنی پێداویستی لوبنان له‌به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وتی، به‌مه‌به‌ستی به‌گه‌رخستنی وێستگه‌كانی كاره‌با له‌لوبنان و نوێكردنه‌وه‌ی رێكه‌وتنی پێدانی ئه‌م به‌رهه‌مانه به‌مه‌رجی ئێستا بۆ سێیه‌م ساڵی دیكه له‌ته‌شرینی یه‌كه‌می 2023ی داهاتوو ده‌ستپێ ده‌كات، وپێگیریكردنی كۆمانیای سۆمۆ به‌دابینكردنی ته‌واوی گرێبه‌ستی كۆن و زیادكردنی گرێبه‌ستی كۆن بۆ نه‌وتی ره‌ش بۆ 1.5 ملیون تۆن له‌ساڵێكدا و ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی نوێ بۆ نه‌وتی خاو به‌ملیون تۆن له‌ساڵێكدا.
له‌پێناو پشتگیریكردنی هێڵی ئاسمانی عێراقی، له‌به‌ر رۆشنایی سه‌ردانی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدایی نێوده‌وڵه‌تی، كه‌داوایی كرد واقیع و ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی له‌لایه‌ن كۆمپانیاوه پێشكێش ده‌كرێن باشتر بكرێن، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران راسپارده‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ویزاری بۆ ئابووری (230105 ق) په‌سه‌ند كرد كه‌ئه‌مانه‌ی خواره‌وه له‌خۆی ده‌گرێت:
1ـ نرخی سوته‌مه‌نی فرۆكه‌كانی كۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراقی (20%) له‌نرخی بڵاوكراوی جیهانی ده‌بێت له‌گه‌ڵ خه‌رجیه كارگێریه‌كان، وده‌بێت كۆمپانیا پلانی كاری خۆی پێشكێش بكات بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاریه‌كانی پێشكێش ده‌كات و باشتركردنی ره‌وشه‌كه، به‌ڕیگای سوود وه‌رگرتن له‌م پشتگیریه بۆ ئه‌نجوومه‌نی ویزاری بۆ ماوه‌ی (90) رۆژی كاركردن به‌رز بكاته‌وه، وده‌بێت دواتر چاو به‌نرخه‌كه‌یدا بخشێندرێته‌وه به‌پێی په‌ره‌سه‌ندنه‌كان.
2ـ نرخی سوته‌مه‌نی فرۆكه‌كانی ئاماده‌كراو بۆ كۆمپانیا‌كانی دیكه‌ی گواستنه‌وه‌ی نیشتیمانی (ڤلای به‌غداد، ئۆرۆ، ئه‌وانیتر) ئه‌وانه‌ی به‌شێوه‌ی فه‌رمی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی مه‌ده‌نی (80%) له‌نرخی بڵاوكراوه‌ی جیهانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنی جه‌رجیه كارگێریه‌كان ده‌بێت.
3ـ نرخی سوته‌مه‌نی فرۆكه‌كانی ئاماده‌كراوی كۆمپانیای فرۆكه‌وانی بیانی جیهانی ( له‌نرخی بڵاوكراوه‌ی جیهانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنی جه‌رجیه كارگێریه‌كان ده‌بێت).
4ـ پێگیربوون به‌بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران (23026 ساڵی 2023) سه‌باره‌ت به‌مامه‌ڵكردن به‌دیناری عێراقی به‌نرخی ئالوگۆڕی دۆلار له‌بانكی ناوه‌ندی عێراقی.
سه‌باره‌ت به‌كه‌رتی وزه له‌عێراق، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران راسپارده‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ویزاری بۆ وزه به‌ژماره (23037ط) په‌سه‌ندكرد، كه‌راسپارده‌كانی لیژنه‌ی ناوه‌ندی بۆ پێداچوونه‌وه وپه‌سه‌ندكردنی ره‌وانه‌كراو بۆ وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌خۆ ده‌گرێت، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیای مه‌سافی واست/ پرۆژه‌ی پاڵاوگه‌ی كه‌ربه‌ڵا بۆ جێبه‌جێكردنی ئاماده‌كردنی مادده كیمیاویه‌كان و فاكته‌ره هاوكاره‌كان و زه‌یت و مادده یه‌ده‌كه‌كانی دیكه، به‌شێوه‌ی گرێبه‌ستی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌ڵێنده‌ری پرۆژه ( هاوپه‌یمانی كۆری) به‌مه‌به‌ستی به‌رده‌وامیدان به‌كاره‌كانی بۆ ماوه‌ی دوای وه‌رگرتنی په‌سه‌ندكرا، هه‌روه‌ها به‌ده‌ركردنی له‌شێوازه‌كانی ئه‌نجامدانی گرێبه‌سته‌كانی دیكه‌ی كه‌له‌رێنمایه‌كانی جێبه‌جێكاری گرێبه‌سته حكومییه‌كاندا هاتووه، به‌پێی ناورۆكی نووسراوی وه‌زاره‌تی نه‌وت و به‌پێی نرخی جیهانی.
سه‌باره‌ت به‌پرسه كارگێری و یاسایه‌كان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا بۆ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی به‌سه‌رۆكایه‌تی بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانان بۆ كاروباری كارگێری و ئه‌ندامێتی هه‌ر یه‌ك له‌به‌ڕێوبه‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی یاسایی له‌وه‌زاره‌تی داد و به‌ڕێوبه‌ری گشتی له‌فه‌رمانگه‌ی گرێبه‌سته حكومییه گشتییه‌كان له‌وه‌زاره‌تی پلاندانان و به‌ڕێوبه‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی یاسایی له‌وه‌زاره‌تی دارایی و نوێنه‌ری سكرتاریه‌تی گشتی له‌ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، كه( ئه‌ندام و بریارده‌ره‌كان) نابێت پله‌كانی له‌راوێژكاری پێشكه‌وتوویی یاسایی كه‌متر بێت. لیژنه‌ی ناوبراو بڕیاره گونجاوه‌كان وه‌رده‌گرێت به‌مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به‌كێشه‌كانی حكومی كه‌له‌ئه‌نجامی ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ لایه‌نی حكومی سه‌ریهه‌ڵداون. بۆ لیژنه هه‌یه میوانداری هه‌ر كه‌سێك بكات پێی گونجاو بێت بۆ كار و خزمه‌تكردنی ئه‌ركه‌كانی.
له‌هه‌مان چوارچێوه‌دا ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا:
كۆمپانیا گشتییه‌كانی براوه پاره‌ی پارێزه‌رانی له‌ئه‌ستۆ ده‌گرن كه‌له‌ئه‌نجامی سكاڵای ده‌ره‌كیه‌وه بووه و وه‌زاره‌تی داد پاره‌ی پارێزه‌رانی كۆمپانیا گشتیه‌كانی نابراوه له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت و ئه‌و پاره وه‌كو قه‌رد له‌ئه‌ستۆیان ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بابه‌ته‌كانی ناوكارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی تاوتووێیكرد و ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه‌ی دا:
یه‌كه‌م/ ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر پێدانی ده‌سه‌ڵات به‌وه‌زاره‌تی داد بۆ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ پزیشكه‌كانی خاون پیشه‌یه ته‌ندروستیه‌كان له‌عێراقی و ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
دووه‌م/ مانه‌وه‌ی بڕیاری پێشووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی (125 ساڵی 2022)،سه‌باره‌ت به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ/ به‌رێوبه‌ری گتشی هاتۆچووی ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی وه‌به‌رهێنان له‌گه‌ڵ سندووقی شه‌هیدانی پۆلیس، به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی كارگه‌ی دروستكردنی تابلۆكانی هاتۆچوو، به‌ده‌ر له‌بریاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ژماره (245ی ساڵی 2019).
سێیه‌م/ په‌سه‌ندكردنی راسپارده‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ویزاری بۆ ئابووری سه‌باره‌ت به‌به‌ده‌ركردنی كۆمپانیای ئین سینای گشتی (پێشوو) له‌یه‌كگرتنه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای گشتی پیشه‌سازیه جه‌نگییه‌كان (پێشوو) به‌پێی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ژماره(360 ی ساڵی 2015) له‌رێكه‌وتی 1ی كانوونی دووه‌می 2016 تا 31ی ئابی 2017 به‌مه‌به‌ستی ئاسانكردنی پرۆسه‌ی لێكدانی داتاكانی دارایی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای گشتی بۆ پیشه‌سازیه كانزاكان، چونكه كۆمپانیای ئیبن سینای گشتی (پێشوو) ئێستا له‌گه‌ڵ كۆمپانیای گشتی پیشه‌سازیه كانزایه‌كان یه‌كی گرتووته‌وه).
چواره‌م/ ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر راپۆرتی كۆكراوه‌ی هه‌ردوو راپۆرتی وه‌رزی ( 26 و27)ی ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌شدارن له‌رێكه‌وتنی كۆتایی هێنان به‌هه‌موو شێوه‌كانی ره‌گه‌په‌رستی و ناردنی بۆ لیژنه نێوده‌وڵه‌تیه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رێگای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، وبه‌پێی كاته‌كانی تایبه‌ت به‌پێشكێش كردنی راپۆرته‌كانی تایبه‌ت به‌رێكه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.