بەغداد/ INA
لێژنەی دارایی پەرلەمان ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتنی چوارچێوەوپڕۆژەکانی پشتیوانیکردنی لە وزە تاووتوێکرد.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی لێژنەی دارایی بەسەرۆکایەتی عەتوان عەدوانی سەرۆکی لێژنەکەو ئامادەبوونی ئەندامەکانی کۆبوونەوەکانی خۆی بەردەوامدا، لە میانەی کۆبوونەوەکەدا جەخت کرایەوەسەر خێراکردن لە ڕاستاندنی بودجەی گشتی.
وتیشی کە لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا میواندارێتی ژمارەیەک بەرپرسی کرد لە وەزارەتی پلاندانان و دارایی و بانکی ناوەندی دەربارەی هەندێک بەند لە یاسای بودجە، لەوانە میکانیزمەکانی قەرزو پابەندیەکانی پڕۆژە ستڕاتیژیەکان و کەپێویستە بەگوێرەی بەرنامەی حکومەت جێبەجێبکرێن.
هەروەها گفتوگۆ کرا دەربارەی ڕێککەوتنی چوارچێوەیی عێڕاقی وچینی بۆ داراییکردنی
بونیادنانی 1000 قوتابخانە وپڕۆژەکانی دیکە کەلە ڕێککەوتنەکەدا هاتووە.