بەغداد/ INA
جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان موحسن مەندەلاوی ئەمڕۆ ڕژی سێشەممە داوای لە حکومەت کرد کە ئاسانکاری پێشکەش بە جوتیاران بکات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی مەندەلاوی پێشوازیکرد لە ژمارەیەک سەرۆک عەشرەت وپیاوماقوڵانی شاری دیوانیە بەئامادەبوونی پەرلەمانتارمحمد نوری .
مەندەلاوی داوای لە حکومەت کرد کە ئاسانکاری پێشکەش بکات بە جوتیاران و پشتیوانی بکات لە قەرزی کشتوکاڵی بۆ برەودان بەم کەرتە ، هەروەها پەڕەدان بە پڕۆژەکانی ئاودێری و گەیاندنی ئاو بە گوندە دوورەکان.
جەختیشی لەوەکردەوە کە دەسەڵاتی یاساڕێژی پاڵپشتی جووتیاران دەکات و مکووڕەلەسەر چارەسەر کردنی کێشەکانیان
لەشاری دیوانیە و لەهەمان کاتیشدا لێژنەی کشتوکاڵی ئاڕاستەکرد کە هەڵوەستە بکەن لەسەر کێشەی جووتیاران و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کێشەکانیان چارەسەربکەن.