.بەغداد/ INA
وەزیری دارایی تەیف سامی محەمد و باڵیۆزی میسڕ لە بەغداد ولید محەمد ئیسماعیل ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە باسیان لە گەشەپێدانی کەرتەکانی دارایی و ئابووری و وەبەرهێنان کرد.
وەزارەتی دارایی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی وەزیری دارایی ئەمڕۆ پێشوازیکرد لە باڵیۆزی میسڕ لەعێڕاق ولەمیانەی دیدارێکدا هەردوولا باسیان کرد لە پەیوەندیە دووقۆڵیەکان کەلەنێوان هەردوو وڵاتدا هەیە کەپێویستە زیاتر گرنگی پێبدرێت.
وتیشی کە لە دیدارەکەدا باس کرا لەڕێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندیەکان لەگوزەرگەی پەڕەپێدانی گەشەی بەردەوام لە کەرتەکانی ئابووری ودارایی و وەبەرهێنان.