بەغداد/ INA
وەزیری تەندروستی ساڵح حەسناوی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە کاتی جێبەجێکردنی سیستەمی نرخی بۆ داوودەرمان دەستنیشان کرد.
حەسناوی لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی ئەنجومەنی وەزیران بڕیارێکی دەربارەی ئاسایشی دەرمان دەرکرد ئەویش بەڕێککەوتن لەگەڵ نوێنەرانی سەندیکای دەرمانسازان و یەکێتی نووسینگە زانستیەکان و خاوەنی نووسینگەکان و سەرۆکی لێژنەی تەندروستی پەرلەمان و ڕاوێژکاری ئابووری سەرۆک وەزیران و ڕاوێژکاری تەندروستی سەرۆک وەزیران وسەرۆکی فەرمانگەی یاسایی ئەنجومەنی وەزیران.
ئاماژەشی بەوەکرد کە ڕانماییەکان دەرچوونە بەمەبەستی ڕێکخستنی بازاڕی کاری داوودەرمان لە کەرتی تایبەت ، ئەویش لەپێناو
دابینکردنی دەرمان بەپێی ڕانماییە تەندروستیەکان، وتیشی کە حکومەت و وەزارەت مکووڕن لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان.