بەغداد-INA
ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمد شیاع سودانی،تەکەزی لە ڕژدی حکومەت کردەوە لە بەدەستهێنانی هەڵسانەوەی ئابووری کە ئاراستەی گەشەپێدان لە وەڵات بەهێزتر دەکات
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە تێیداهاتووە،به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێشوازی له‌شاندێكی پیاوانی كار و وه‌به‌رهێنه‌رانی ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ری برا به‌سه‌رۆكایه‌تی شێخ نه‌واف ناسر ئاڵ سانی كرد.
له‌دیدارێكدا به‌ڕێزیان جه‌ختی له‌كرانه‌وه‌ی عێراق له‌بواری ئابووری به‌روویی ناوچه و جیهان كرده‌وه، هه‌روه‌ها كاركردنی رژد بۆ دروستكردنی هاوبه‌شیه‌كی بنیاتنه‌ر له‌بواری وه‌به‌رهێنان كه‌هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌رفه‌ته ئابووریه به‌رجه‌ستانه‌ی كه‌حكومه‌ت به‌رپایی كردووه، نه‌مازه له‌بواری وزه‌ی نوێ و وه‌به‌رهێنان له‌غازی هاوڵ و پهترۆكیمیاویهكان.
به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئاماژه به‌رێكاره جۆراجۆره‌كانی حكومه‌ت له‌سه‌ره‌تایی پێكهێنانیه‌وه دا، كه‌له‌پێناو دابینكردنی ژینگه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنانی له‌بار و سه‌رنجراكێش بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆیی یان بیانی له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌نجامیداوه، وته‌كه‌زی لهرژدی حكومه‌ت كرده‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌ڵسانه‌وه‌ی ئابووری كه‌ئاراسته‌ی گه‌شه‌پێدان له‌وڵات به‌هێزتر بكات.
له‌لایی خۆیه‌وه شێخ نه‌واف ناسر ئاڵ سانی سه‌رۆكی شاندی پیاوانی كاری قه‌ته‌ری سوپاسی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كرد بۆ ئه‌م دیداره و په‌رۆشی حكومه‌ت بۆ هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا گه‌وره‌كانی قه‌ته‌ری، هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی شانده‌كه ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕی بۆ كاركردن له‌عێراق و دۆزینه‌وه‌ی هاوبه‌شیه ستراتیژیه‌كان له‌گه‌ڵ پیاوانی كار و كه‌رتی تایبه‌ت له‌عێراق كه‌بووه ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ وه‌به‌رهێنان.