بەغداد – ا ه ع كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ئەو رێوشوێنانەی ئاشكرا كرد كە رێگە بە سەرجەم ئاوارەكان دەدرێت بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتوودا بكەن. لای خۆیەوە كەریم تمیمی وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە رایگەیاند: چوار حاڵەتی ئاوارەبوون لە ئارادایە كە لە پارێزگاكانی كەركوك و نەینەوا و سەڵاحەدین و ئەنبارەوە ئاوارەبوون، حاڵەتی یەكەم ئەو ئاوارانەی لە هەرێمی كوردستانن ئەوەش هەر كەسە دەنگدانی بۆ ئەو چوار پارێزگایە دەبێت و لە سێ پارێزگاكەی هەرێم دەنگدەدەن. وتیشی ئەو ئاوارانەی لە كەمپەكانن ئەوا دەنگدانیان بە پێی دەنگدانی مەرجدار دەبێت ئەوەش دەبێت دەنگدەر یەكێك لە بەڵگە فەرمیەكانی پێبێت. تەمیمی راشیگەیاند: ئەو ئاوارانەی ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان ئەوا دەنگدانیان بەپێی كارتی بایۆمەتری دەبێت لەو بنكانەی كە لە نزیك ناوچەكانی خۆیان دەكرێنەوە، وتیشی ئەو ئاوارانەی كە كارتی دەنگدانیان نوێكردوەتەوە كە وێنەی خۆیانی لەسەرە ئەوا لەو پارێزگایانە دەنگدەدەن كە لێی نیشتەجێن دەنگەكانیشیان بۆ ئەو پارێزگایانە دەبێت كە لێوەی ئاوارەبوون.