دەستگیرکردنی گروپێک کە کاری دزین کردووە

ئەمنی
  • 16-05-2023, 09:58
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوان ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە گروپێکی دەستگیرکردووە کە هەستاون بەدزینی پارەو خشڵ وزێڕ لەناوبەغدا.
    بەیاننامەی بەڕێوەبەرایەتیەکە کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی تیمەکانی نەهێشتنی تاوانی سەربە کاروباری پۆلیس توانیان گروپێک دەستگیربکەن کە لەسێ کەس پێکهاتبوون و چووبونە ناوخانوویەک و حەوت ملیۆن دینارو بڕێک خشڵ و زێڕیان دزیبوو.
    وتیشی دەستگیرکردنەکە پاش سکاڵایەک ئەنجام درا کەلەلایەن خاوەن خانووەکەوە ئاڕاستەی پۆلیس کرا، پاش دەست بەکاربوونی تیمەکەی پۆلیس وکۆکردنەوەی زانیاری توانرا تاوانبارەکان بدۆزرێنەوەو دەستگیربکرێن و لەکاتی لێکۆڵینەوەشدا دانیان بەتاوانەکانی خۆیان نا.
    وتیشی کە دانپیانانی تاوانباران تۆمارکرا و بەبڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 444لە یاسای سزادانی عێڕاقی بڕیاری کۆتاییان لەسەر دەدرێت.