عێڕاق پلەی یەکەم لە 5 پسپۆڕێتی بەدەست دەهێنێت

ناوخۆ
  • 16-05-2023, 09:40
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەنتەری ڕاگەیاندنی نمرەیی ڕایگەیاند کە عێڕاق لە پاڵەوانێتی ڕۆبۆتەکان لەقەتەڕ پلەی یەکەمی لە 5 پسپۆڕێتیدا بەدەستهێناوە.
    سەنتەرەکە لە بەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی لاوانی عێڕاق لە پاڵەوانێتی 14 کە بۆ ڕۆبۆت لە وڵاتی قەتەڕ بەڕێوەچوو بەزترینی پلەکانیان بەدەستهێنا، بەشداری عێڕاقیش بە 9 تیمی پسپۆڕبوو لە بواری تەکنەلۆجیادا .
    پاڵەوانێتیەکەش بەبەشداری 1000 هەزارکەس بەڕێوەچوو کەلە 15 وڵاتی عەرەبیەوە بەشداریان کردبوو.
    سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن وپەیوەندیەکان
    علی موئەییەد جەختی لەوەکردەوەکە ئەو پاڵەوانانە گەنجینەی ڕاستەقینەی عێڕاقن ولەئامێزگرتنیان یەکێکە لە بەرپرسیارێتیەکانمان، جگەلەوەش فرەجۆری بەشداربووان کەلە پارێزگاکانی بەغداو ئەنباڕو بەسڕەو نەینەواو کرکوکەوە هاتبوون گوزارشتی لە پێکهاتەی ڕاستەقینەی عێڕاق کردلە پاڵەوانێتیەکە.