سه‌رۆك وه‌زیران بۆ شاندی ئیماراتی: عێراق ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنانی باشی هه‌یه‌

سیاسی
  • 15-05-2023, 23:12
  • +A -A

    به‌غدا-INA

    ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێشوازیكرد له‌شاندێكی پیاوانی كار و وه‌به‌رهێنه‌رانی ده‌وڵه‌تی ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتووه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز عه‌بدوڵلاهـ محه‌مه‌د ئه‌لمه‌زروعی سه‌رۆكی یه‌كێتی ژووره‌ بازرگانی و پیشه‌سازیه‌كانی ئیمارات. 

    نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یێندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ راگه‌یاند:

    سودانی خۆشحاڵی خۆی به‌ئه‌ندامانی شاندی میوان ده‌ربڕی، و جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌سه‌ردانیان بۆ به‌غدایی پایته‌خت ره‌نگدانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كی باشه‌ له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتی برا و خواستێكه‌ بۆ زیاتر وفروانكردنی ئاسۆیی هاوكاری ئابووری هاوبه‌ش. 

     سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران روونیكرده‌وه‌ كه‌عێراق ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنانی باشی هه‌یه‌ و ئاماده‌یه‌ بۆ وه‌رچه‌رخانێكی ئابووری جۆری، كه‌ ببێته‌ هۆی گه‌شه‌سه‌ندنێكی به‌رده‌وام و به‌ده‌ستخستنی سه‌رجه‌م ئامانجه‌كانی، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌به‌ده‌ستهاتنی وه‌به‌رهێنانی‌ گه‌وره‌ی بواری وزه‌ و په‌ترۆكیمیاویه‌كان له‌عێراق دا. 

     سودانی دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌حكومه‌ت به‌رنامه‌یه‌كی جێبه‌كاری روونی هه‌یه‌، و رژده‌ له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بیركراسی و پێشكێش كردنی ئاسانكاریه‌كانی پێویست له‌پێناو ئه‌فراندنی ره‌وشێك بۆ وه‌به‌رهێنانێكی سه‌ركه‌وتوو. 

    له‌لایی خۆیه‌وه‌ شاندی ئیماراتی سوپاس وپێزانی خۆی ئاراسته‌كرد بۆ ئه‌م پێشوازیه‌ گه‌رمه‌، وجه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ئاواتێكی گه‌وره‌یان هه‌یه‌ به‌ئه‌نجامدانی وه‌به‌رهێنان له‌عێراق، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت له‌عێراق له‌پێناو دروستكردنی هاوبه‌شه‌كان له‌بواری وه‌به‌رهێنانێكی خوازراو كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵاتی برا و گه‌له‌كانیدا بێت.