ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

سیاسی
  • 15-05-2023, 22:12
  • +A -A

    هەولێر/ INA 
    ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە،سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان  لە ڕاگەیندڕاوێکدا ڕوونکردنەوەیەک بەڵاوکردەوە.
    سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیندڕاوێکدا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیانووە، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵی عێراقی و هه‌رێمی کوردستان بڵاویانکرده‌وه‌ته‌وه‌ گوایه‌ کۆتاییی هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا داوایه‌کی به‌ڕێز سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵی ڕه‌تکردووه‌ته‌وه‌ بۆ ئاشکراکردنی ورده‌کاریی گرێیه‌سته‌کانی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان!
    لێره‌وه‌ ڕوونی ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ سه‌رله‌به‌ری هه‌واڵه‌که‌ هه‌ڵبه‌ستراو و دووره‌ له‌ ڕاستی. نه‌‌ هیچ کۆبوونه‌وه‌ و داوایه‌کی وا کراوه‌، نه‌ هیچ ناڕوونی و شاراوه‌یی له‌ گرێبه‌سته‌کانی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه‌.