ستراتیژییەكی نوێی حكومەت سەبارەت بە دۆسیەی وەبەرهێنان

سیاسی
  • 15-05-2023, 21:50
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ دووشەممە محەممەد نەجاڕ ڕاوێژكاری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ كاروباری وەبەرهێنان، دیارترین ڕێككەوتنەكانی ڕوونكردەوە كە لە میانی كۆڕبەندی بازرگانی عێراق و ئیمارات واژۆكراون و لەكاتێكدا وادەی كۆڕبەندی عێراقی-ئەمریكی دیاریكرابوو، ئاماژەی بە ڕەوتی ئامادەكردنی ستراتیژییەكی نوێی وەبەرهێنان.
    نەجاڕ لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئەلعێراقییە نیوز و دواتر بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : بڕیارە لە ماوەی مانگی حوزەیراندا كۆڕبەندی عێراقی-ئەمریكی بەڕێوەبچێت و ئاماژەی بەوەشكرد ئەمڕۆ شاندێك گەیشتووەتە بەغدا ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی كۆڕبەندەكە بكات.
    ئاماژەی بەوەشكرد : سبەی شاندێكی قەتەڕی دەگاتە بەغدا و ئاماژەی بەوەشكرد ئەم كۆڕبەندە بازرگانییە دوای سەردانە چالاكەكانی محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دێت بۆ ئەو وڵاتانە و تیشك دەخەنە سەر لایەنی ئابووری، جگە لەوەی كە یاوەری سیاسەتی ئابووری بۆ پشتگیریكردن لە كەرتی وەبەرهێنان و كەرتی تایبەت دەكات.
    ئاماژەی بەوەشكرد :دیارترین ڕێككە وتننامەكانی كۆڕبەندی بازرگانی عێراق و ئیماراتی واژۆ كراون، ڕێككەوتنێكی چوارچێوەیەلەنێوان ژوورەبازرگانییەكان بە هەموو جۆرەكانی و ڕێككەوتنی چوارچێوە یە بۆ ناوەندە بازرگانییەكانی ژنان، ئاماژەی بەوەشكرد : نەخشەی وەبەرهێنان لە عێراق زۆرجیاوازە و عێراق دیارییەكە بۆ وەبەرهێنەرانی جیهان بە بەهای 400 ملیار دۆلار زەوی سەوز بۆ وەبەرهێنەران.
    جەختیشی لەوە كردەوە كە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران چوار میكانیزمی جیاوازی داناوە بۆ كارئاسانی كاری وەبەرهێنەران، یەكەمیان لەسەر ئاستی دەستەی وەبەرهێنان و دەستەكانی پارێزگاكان، دووەمیان لەسەر ئاستی پارێزگاكان و نوسینگەی سەرۆكی حكومەت و سێیەمیش لەسەر ئاستی وەزارەتە پەیوەندیدارەكان، جگە لەوەش ژمارەیەكی تایبەت هەیە بۆ هەر كەسێك كە بەر ڕەشبگیری یان دواكەوتن بكەوێت كە وای لێدەكات كاتێك سكاڵا تۆمار دەكەیت وەڵامی خێرا دەبێت.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی : حكومەت لە پرۆسەی ئامادەكردنی ستراتیژێكی نوێدایە سەبارەت بە وەبەرهێنان و سیاسەتەكانی، ڕوونیشیكردەوە عێراق لە ڕابردوودا وڵاتێكی سەرنجڕاكێش نەبووە بۆ وەبەرهێنان، بەڵام ئاراستەی حكومەت ئێستا ئەوەیە كە بە هێزێكی تەواوەوە پاڵپشتی وەبەرهێنان بكات.
    جەختیشی لەوە كردەوە كە دەستەی وەبەرهێنان ئەمڕۆ كاریگەرتر بووە و بە هێزێكی تەواوەوە كاردەكات، ئاماژەی بەوەشكرد كۆمپانیاكانی ئیماراتی خواستێكی بەهێزیان دەربڕیوە بۆ چوونە ناو كەرتی نیشتەجێبوون لە عێراق، وەبەرهێنەرانی ئیماراتیش بەڵێنیان پێدراوە كە مۆڵەتی وەبەرهێنانیان لەناو عێراقدا تەواو بكەن لەماوەی هەفتەیەك.