بەغدا- INA
ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی ناوخۆ دەستگیركردنی دوو تۆمەتبار بەتاوانی كوشتنێكی ناروون لە دیوانیە ڕاگەیاند.
دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتەكە لە راگەیاندراوێكدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) راگەیاندووە : بەپێی ڕێنماییەكانی دەسەڵاتی دادوەری عێراق لە لێكۆڵینەوە لە كوشتنێكی ناروون، كەلەپارێزگای دیوانیە ڕوویدا قوربانییەكەی كەوتووە بەناوی(س.ه.ك) بوو كە تەقەی لێكرا لەلایەن تۆمەتبارانی هەڵهاتووەوە، تیمێكی هەواڵگری تایبەت لە دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ توانیان بە ئۆپەراسیۆنێكی هەواڵگری سەركەوتوو بگەنە تاوانباران و دەستگیركردنی تۆمەتبارەكان لە كوشتنەكە كە دوای ئەنجامدانی تاوانەكە هەڵاتوون و دواتر لە بەغدا و دیوانیە دەستگیركراون.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە : تۆمەتباران بەڕوونی دانیان بەوەدا ناوە كە تاوانەكەیان بە مەبەستی ماددی ئەنجامداوە، ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەبەر.