سەرۆك وەزیران: عێراق بووەتە وێستگەیەك بۆ پێشوازی لە كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان

سیاسی
  • 15-05-2023, 21:00
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئێوارەی ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لەشاندێكی گەورەی كۆمپانیا ئەڵمانییەكان كرد، سودانی لە كورتیەك ڤیدیۆی تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) وتی : ئەمڕۆ كۆمپانیا ئەڵمانیەكان بوونیان هەیە لێرە و ئەلێرەن،هەروەها (60) كۆمپانیای ئیماراتی لێرە بوونی هەیە،سبەی كۆمپانیا قەتەڕییەكان دێن بۆ ئێرە،لەمانگی شەشی ئەمساڵ شاندێكی گەورەی كۆمپانیاكان لە واشنتۆنی ئەمریكا دێن بۆ عێراق،هەر لەمانگی شەشی ئەمساڵ كۆنگرەیەكی وەزارەتەكانی گواستنەوەی ناوچەكەئەنجام دەدرێت كە پێك دێت لە (توركیا وئوردن وئیران وسوریا) بە تایبەت بە رێگای پەرەپێدانی (فاو) بەستنەوەی بە توركیا و ئەوڕوپا،عێراق ئێستا بەهەموو متمانەیەك هاوشێوەی (وۆركشۆپ) ە،هەروەها وێستگەیەكە بۆ پێشوازی لە كۆمپانیا جیهانیەكان.
    هەروەها سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی وتی : ئێستا سەقامگیری سیاسی هەیە وروونە لە عێراق،هەروەها سەقامگیری ئەمنیش هەیە،ئێستا خواست لەهەموولایەك هەیە،بە فەرمی و بە میللی و بەرەو هەنگاوی سەركەوتنی ئابوری واقیعی عێراقین،ئەم حكومەتە بەهەموو متمانەیەك دەڵێ بەرنامەكەم دیار و روونە و دیدگای خۆی هەیە وهەروەها دیدگا وپلانی لەهەموو پارچەیەك وبەشێك هەیە.
    هەروەها سودانی وتی : لەشەش مانگی رابردوو توانیمان كار وپرۆژەی كە وەستابوو بەر لە زیاتر لە (15) ساڵ پێش ئێستا،من دەڵێم ئێستا هەل بۆ هەموو كۆمپانیاكان هاتووە كە بوونیان هەبێت لە عێراق لەسەرجەم كار وپرۆژەكان.