سەرۆك وەزیران: حكومەت پێداگرە لە دابینکردنی ژینگەیەكی وەبەرهێنان بۆ كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان

سیاسی
  • 15-05-2023, 19:43
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ دووشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتیكردەوە كە حكومەت پێداگر كە ژینگەیەكی سەلامەتی وەبەرهێنان بۆ كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان دابین بكات.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاندووە: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجومەنی بازرگانی ئەمریكی-عێراقی، جێگری سەرۆكی ژووری ئەمریكی لە بازرگانی بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ستیڤ لۆتس كرد.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە میانی كۆبوونەوەكەدا ئاسۆی هاریكاری لە بوارەكانی ئابوری و دارایی و تەندروستی تاوتوێ كرا، هەروەها چەسپاندنی ئەم هاوكارییە لە بواری وزە و ژینگەدا، جگە لە هاوبەشی نێوان كەرتی تایبەتی عێراق و كۆمپانیا ئەمریكییەكان، بە پشتبەستن بە ڕێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان عێراق و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە مەبەستی گەیشتن بە مەرجەكانی پێشخستنی ئەم دۆسیانە كە لە مەنهەجی حكومەتدا لە پێشینەی كارەكانن.
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە كردەوە بەپێی بەیاننامەكە : حكومەت بڕیاریداوە هەموو شتێك دروست بكات كە ژینگەیەكی سەلامەتی وەبەرهێنان بۆ كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان دابین بكات، لەڕێگەی یاسا و دەركردنی، ئاماژەی بەوەشكرد كە عێراق ئەمڕۆ چەندین دەرفەتی وەبەرهێنانی گرنگی هەیە كە چاوەڕێی هاتنی بۆ كۆمپانیا گەورەكانە.