بەسرە - INA- سەبا سامی
لە پارێزگای بەسڕە ئەمڕۆ دووشەممە كردنەوەی یەكەمین كارگەی بەرهەمهێنانی كەرەستەی بیناسازی بە ڕۆبۆت ڕاگەیەندرا.
بەیاننامەیەكی كۆمیسیۆنی وەبەرهێنانی بەسڕە كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە: كۆمسیۆن یەكەم كارگەی بە كارپێكردنی ڕۆبۆت بۆ بەرهەمهێنانی كەل وپەلی چەسپ و شلەی كوالیتی بەرز لە پیشەسازی بیناسازیدا بە تێچووی 12 ملیۆن دۆلار كردەوە لە قەزای زوبەیر لە باشووری بەسڕە، لە هەنگاوێكدا كە دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ پیشەسازی بیناسازی عێراق.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا لە زاری سەرۆكی كۆمیسیۆنی وەبەرهێنانی بەسرەِ عەلا عەبدولحوسێن سەلمان نووسیویەتی كارگەكە 16 جۆری جیاوازی كەرەستە بەرهەم دەهێنێت بە توانای بەرهەمهێنانی ساڵانە زیاتر لە 400 هەزار تۆن لە ساڵێكدا چەسپ و شلەمەنی كە پابەندن بە ماددەی چەسپی و شلە ستانداردە نێودەوڵەتییەكان.