دەستپاكی و تەندروستی لەسەر سەركەوتنی بەرنامەی حكومەت و دۆسیەكانی گرێبەستی گومانی كۆكن

ناوخۆ
  • 15-05-2023, 18:19
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆكی دەستەی دەستپاكی فیدراڵی دادوەر حەیدەر حەنون و وەزیری تەندروستی ساڵح حەسناوی ڕێككەوتن لەسەر سەرخستنی مەنهەجی حكومەت و هەروەها كردنەوەی دۆسیەكانی گرێبەست كە لە گومانی گەندەڵی لێدەكرێت.
    لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەی دەستپاكی كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : سەرۆكی دەستەی دەستپاكی فیدراڵی دادوەر حەیدەر حەنون لە بارەگای كۆمیسیۆن پێشوازی لە وەزیری تەندروستی ساڵح حەسناوی كرد، لە بارەگای دەستەی دەستپاكی دوو لایەن باسیان لە گرنگی سەركەوتنی مەنهەجی حكومەت كرد، بەتایبەتی ئەو بڕگانەی پەیوەستن بە پابەندبوونی حكومەت بە بنیاتنانی ئامرازی كاریگەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : هەردوولا ڕێككەوتوون لەسەر پتەوكردنی پەیوەندیی هاوكاری و هەماهەنگی و پاڵپشتیكردنی هەوڵەكانی دەزگاكانی چاودێری، بەتایبەتی كۆمیسیۆنی دەستپاكی فیدراڵی و تیمەكانی پشكنینی، هاوكات بەشداریكردن لە جێبەجێكردنی تەواوی بەرنامەی حكومەت، جگە لەپێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ نەخۆشەكان و كردنەوەی دۆسیە گوماناوییەكانی گرێبەست كە گەندەڵی لێدەكرێت.
    سەرۆكی دەستەكە داوای پێویستی پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان لە وەزارەتە خزمەتگوزاریەكاندا، لەوانە وەزارەتی تەندروستی، ئاماژەی بەوەشكرد : بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ئەنجامدانی چاكسازیی كارگێڕی بەسە بۆ گەیشتن بە ڕازیبوونی هاووڵاتیان لەو شتانەی كە وەزارەتەكان پێشكەشی دەكەن، بە ئاماژەدان بەو خزمەتگوزاریانەی كە لەلایەن كارمەندانی تەندروستیەوە پێشكەش دەكرێن و ئەو هەوڵانەی كە لەلایەن ئەوانەوە دراون و قوربانیدان لە كاتی شەڕەكانی هێزە چەكدارەكان دژی ڕێكخراوە تیرۆریستییەكان، یان ئەو قوربانیدانانەی كە لە كاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادا داویانە.
    لای خۆیەوە وەزیری تەندروستی دووپاتی كردەوە : ئامادەیی وەزارەتەكەی بۆ كردنەوەی پەڕاو و دۆسیەكانی وەزارەت بە گرێبەست و تەندەرەوە لەبەردەم تیمەكانی دەستەی دەستپاكی، ئاماژەی بەوەشكرد : بەڵای گەندەڵی نوێنەرایەتی مەترسییەكی گەورە دەكات بۆ دەوڵەت و دامەزراوەكان، و كەمتر نییە لە مەترسی گروپە تیرۆریستییەكان،حەسناوی هەروەها ستایشی دەستكەوتەكانی بەدەست هێنراوی كرد لە كارەكانی كۆمیسیۆنی دەستپاكی و زیادكردنی خێرایی ئۆپەراسیۆنەكانی.