بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی كوژرانی مەفرەزەیەكی تیرۆریستی بە هێرشێكی ئاسمانی لە پارێزگای كەركوك ڕاگەیاند.
شانەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : لە درێژەی ڕێبازی هێرشبەرانە و بەدواداچوون بۆ توخمە تیرۆریستییەكانی داعش و بەپێی زانیاریی دروست و بەدواداچوونی تەكنیكی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری سەربازییەوە و بە سەرپەرشتی و پلاندانان و بەدواداچوونی شانەی ئامانجدار، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، هەڵۆ ئاسمانییەكان هێرشێكیان بە فڕۆكەكانی (F16) ئەنجامدا و هێرشە ئاسمانییە سەركەوتووەكان لە كەرتی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك - وادی شای كە لە ئەنجامدا لە كوشتنی مەفرەزەیەكی تیرۆریستی و وێرانكردنی ژمارەیەك مۆڵگەكانیان.