بەغدا - INA- ویسام مەلا
ئەمڕۆ دووشەممە دەزگای شەهیدان داخستنی دۆسیەی قوربانیانی تەقینەوەكەیكەڕادە لە سەنتەری پایتەختی بەغدای پایتەخت ڕاگەیاند، هاوكات وادەی كردنەوەی شوێنی نوێی گۆڕ بۆ قوربانیانی زیندانی بادۆش و تەواوكردنی دیاریكرد لە هاوتاكردنی پاشماوەی تەرمەكانی قوربانیانی سپایكەر.
بەڕێوەبەری گشتیی بەشی گۆڕە بەكۆمەڵەكان لە دەزگای شەهیدان زیا كەریم بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ڕۆڵی دەزگای شەهیدان تەنها بە كردنەوەی گۆڕ و هەڵكەندنی گۆڕەكان سنووردار نییە، بەڵكو گەڕان و لێكۆڵینەوە لەخۆدەگرێت، بۆیە گۆڕستانی زیندانی بادۆش قۆناغ بە قۆناغ كرایەوە، وەك چۆن هاتووین بۆ شوێنە نوێیەكان كە كاریان لەسەر دەكرێت و دەكرێنەوە وجەختی لەوە كردەوە كە ژمارەی گۆڕەكان زۆر زۆرن و كارەكان بەردەوامن بۆ گەڕان و لێكۆڵینەوەیان.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەگەر بودجەی تەواو لەبەردەستدا بێت، دەتوانرێت وەجبەی دووەم لە ماوەی چەند هەفتەیەكدا تەواو بكرێت بە كردنەوەی شوێنی نوێ بە خێرایی لە گۆڕی زیندانیانی زیندانی بادۆشەوە.
سەبارەت بە قوربانیانی كۆمەڵگەی (لەیس) لە ناحیەی كەڕادەی بەغدا، كەریم ڕوونیكردەوە 170 حاڵەت هاوتا كراون، لەنێویاندا 7 حاڵەت كە ناسنامەیان نەدۆزراوەتەوە و لە گۆڕستانێكی تایبەت لە نەجەف بە خاك سپێردراون، هەروەها دۆسیەكەش داخراوە.
سەبارەت بە قوربانییەكانی سپایكەر ئاماژەی بەوەدا كە 1237 حاڵەت دەرهێنراون و 1091 حاڵەتیان هاوتا كراون، جگە لە 20 حاڵەتی هاوتاكردنی كۆتایی و بەم شێوەیە ژمارەی حاڵەتە هاوتاكان گەیشتووەتە 1111 و 126 حاڵەت ماوە كاریان لەسەر بكرێت كە هەندێك هاوچەشن هەیە كە ئەوە بەندە بە بودجە بۆ ئەوەی ئەنجام بدرێت.