بەهۆی کەمتەرخەمی لە جێبەجێکردنی پرۆژەکە وەزیری وەرزش و لاوان پرۆژەیەکی وەزارەتی لەکۆمپانیای جێبەجێکار وەرگرتەوە

وەرزش
  • 15-05-2023, 16:04
  • +A -A

    بەغداد/INA

    ئەمڕۆ دووشەممە "وەزیری وەرزش و لاوان دووپاتی کردەوە کە وەزارەت بەردەوامە لە بەدواداچوون بۆ دۆسیەی هۆڵی گۆڕەپانی بەغدا لە شاری لاوان لە بەغدای پایتەخت، بەهۆی ئەوەی کارکردن لەگەڵ تایبەتمەندییەکانی پرۆژەکە نەگونجاوە. 
    "ئەحمەد مبرقع " وەزیری وەرزش و لاوان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:وەزارەت بەردەوامە لە بەدواداچوون و دیراسەکردنی وردەکارییە ئیدارییەکان، و دوایین پێشهات و هەنگاوەکانیشی بەم نزیکانە ڕادەگەیەنرێت.
    "مبرقع " ڕوونیشیکردۆتەوە"کە کارەکان لە کۆمپانیای جێبەجێکردنی پڕۆژەکە وەرگیراوەتەوە،و ڕێکاری یاسایی و کارگێڕی دەگرنەبەر بۆ گواستنەوەی کارەکە بۆ کۆمپانیایەکی دیکە بۆ ئەوەی پرۆژەکە تەواو بکرێت.