بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"محەممەد تەمیم" وەزیری پلاندانان دووپاتی کردەوە کە دامەزراندنی کۆڕبەندی ئابووری عێراقی – ئیماراتی هەنگاوێکی گرینگە بۆ چالاکی ئابووری و دارایی و وەبەرهێنان لە نێوان هەردوو وڵات، هاوکات ئاماژەیە بۆ پشتیوانی حکومەت بۆ ڕۆڵی کەرتی تایبەت .
"تەمیمی " لە وتارێکدا لە میانی دەستپێکردنی کۆڕبەندی بازرگانی عێراق و ئیماراتی لە بەغدا، کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند "کردنەوەی ئەو کۆڕبەندە گرینگی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان عێراق و عێراق پشتڕاست دەکاتەوە، ئیمارات و عێراق هەوڵی هاوبەش دەدەن بۆ بەدەستهێنانی ئابووری یەکگرتوو و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەددایانەی کە ئێستا ڕووبەڕووی هەموو جیهان دەبنەوە.
راشیگەیاند : کە کەرتی تایبەت لە عێراق دەستیکردووە بە دۆزینەوەی هەنگاوە دروستەکانی خۆی لە گرێبەستکردن لەگەڵ هاوتاکانی لە وڵاتانی ناوچەکە بەتایبەتی ئیمارات ، ئەم هاوبەشییانە ڕۆڵێکی بەرچاویان دەبێت لەڕووی بەشداریکردنی ڕاستەقینە لە پرۆسەی بیناسازی و پەرەپێدانی کەرتە جیاوازەکان.
روونیشی کردەوە کە "بەستنی ئەم کۆڕبەندە ئاماژەیە بۆ بوونی ئاسۆی فراوان بۆ هاوکاری هاوبەشی نێوان کەرتی تایبەت لە هەردوو وڵات لە ژێر ڕۆشنایی بوونی هەلی وەبەرهێنانی گەورە لە عێراق ، هەروەک خواستی خۆی دەربڕی بۆ گەیشتن بە یەکگرتنی زیاتری ئابووری و وەبەرهێنان و بۆ گرنگیدان بە پڕۆژەکان بە وزەی پاک، هەروەها پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون و گواستنەوە و کشتوکاڵ.
"محەممەد تەمیم " ئامادەیی حکومەتی عێراقی بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە پاڵپشتییەک و ئاسانکاری پێویست بۆ دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی گونجا و بازرگانی دووپاتکردەوە.