بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە"ماهير بەیاتی" سەرۆکی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی، تەواوبوونی هەڵسەنگاندنەکانی لە زیادکردنی مووچەی خانەنشینان ڕاگەیاند.
لەلێدوانێکدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند"لێکۆڵینەوەو هەڵسەنگاندن لەسەر زیادکردنی مووچەی خانەنشینان تەواو بووە و ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە بۆ ئەوەی بڕیاری لەسەر بدرێت.
ووتیشی"گفتوگۆی جددی لەگەڵ پەرلەمان هەیە سەبارەت بە بودجەی دەستەی خانەنشینی و زیادکردنی مووچە، هەروەک دەستەکە چاوەڕێی دوا بڕیارە لەبارەی زیادکردنی مووچە.