دادگای باڵا سزای حەوت ساڵ زیندانیکردن بەسەر کەسێکدا سەپاند کە خۆی وەک شۆفێری تایبەتی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ناساندوە

ناوخۆ
  • 15-05-2023, 15:56
  • +A -A

    بەغداد / INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای تاوانەکانی کەرکوک ،سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەر کەسێکدا سەپاند ، بە تاوانی خۆناساندن وەک شۆفێری تایبەتی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری.
    دەسەڵاتی دادوەری، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،ئەوەی خستۆتەروو" کە تاوانبارەکە خۆی وەک شۆفێری تایبەتی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ناساندوە و داوای پارەی لە هاووڵاتیان کردووە لە بەرامبەر بەدواداچوون بۆ دۆسیەکانیان، کە گوایە پەیوەندی لەگەڵ دادوەرەکانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و دادگای فیدراڵی و دادگاکانی دیکە لە شاری کەرکوک هەیە.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە"ئەو بڕیارە بە بەپێی بڕگەکانی ماددەی 160 / یەکەم / 1ی ساڵی 1983 هاتووە