بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی دەستپاکی فیدراڵی دەستگیرکردنی مامۆستایەکی زانکۆی نەینەوای ڕاگەیاند لە کاتی بەرتیل وەرگرتن.
لە راگەیەندراوی دەستەکەدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)،ناردوویەتی تێیدا هاتووە "تیمێک لە بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەستەکە لە نەینەوا، مامۆستایەکی زانکۆی دەستگیرکرد لەکاتی وەرگرتنی بە بڕی (500) دۆلار وەک بەرتیل کە پێشتر داوای لە یەکێک لە خوێندکارەکانی ماستەر کردبوو، لە بەرامبەر تەواوکردنی ڕاپۆرتێکی تایبەت بۆ خوێندنەکەی.
بەیاننامەکە ئاماژە بەوەش دەکات" دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی نەینەوای تایبەت بە پرسەکانی دەستپاکی، بەپێی بڕیاڕی (١٦٠ی ساڵی ١٩٨٣) تۆمەتبارەکەی دەستگیر کردووە.
لەدرێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە"کە لە ئۆپراسیۆنی دووەمدا، فەرمانبەرێکی کۆمەڵگەی ئایندە بۆ هاوکاری نیشتەجێکردن دەستگیرکرا، لە بەرامبەر فرۆشتنی ئەو زەوییە کشتوکاڵیانەی کە خاوەندارێتی دەگەرێتەوە بۆ دەوڵەت، ئەمەش سەرپێچی یاسایە .
بەیاننامەکە روونیشیکردەوە " کە کۆی ڕووبەری زەوی سەرپێچیکراو لەسەری نزیکەی (٣٠) دۆنم بووە، بە کۆی گشتی بڕی (٤،٧٥٠،٠٠٠،٠٠٠) دینار لە نەینەوا.