بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی وڵامی تانە لێدان لەدەستوری بونی بیمەی تەندروستی ڕەت دەکاتەوە.
لە بەیاننامەیەکی دادگادا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا "دادگای باڵای فیدراڵی ڕەچاوی سکاڵاکەی ژمارە 60/ فیدراڵی/2022 دەکات، کە بریتییە لە تانەلێدان لە دەستووری بوونی هەندێک لە ماددەکانی یاسای بیمەی تەندروستی ژمارە (22) ی ساڵی 2021.
لە باننامەکەدا ئەوەشهاتووە "بڕیاری سکاڵاکەر "ئەیاد جەعفەر عەلی ئەکبەر" ڕەت دەکرێتەوە سەبارەت تانەلێدان لە دەستووری بوونی بڕگەکانی ماددەی (16- دوو-أ) لە یاسای بیمەی تەندروستی ژمارە (22) ی ساڵی 2021 بەهۆی نەبوونی پێشێلکاری دەستوورییەوە.