سەرۆک کۆمار بڕوانامەی دەستبەکاربوون لە 10 باڵیۆزی نوێ وەردەگرێت

سیاسی
  • 15-05-2023, 13:47
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید "سەرۆک کۆمار،بڕوانامەی دەستبەکاربوونی 10 باڵیۆزی نوێی لە عێراق وەرگرت.
    لە بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی کۆمار، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە"عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید" سەرۆک کۆمار ، لە کۆشکی کۆمار لە بەغدا، بە ئامادەبوونی " فواد حسێن " جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە، بڕوانامەی دەست بەکاربوونی لە 10 باڵیۆزی وڵاتان لە عێراق وەرگرت. 
    بەپێی بەیاننامەکەی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک کۆمار بێت باڵیۆزەکان لە عێراق، پێکهاتبوون لە هەریەک لە"جۆرج بهسا هزیم" لە کۆماری دۆمینیکان و "جۆریس بۆیکان " لە کۆماری لاتڤیا،و "لویس ئەلفۆنسۆ دی ئەلبا " لە مەکسیک و "سۆپارک برونگتۆل " شانشینی تایلەند و "ماریان بۆلگەر " کۆماری ئێرلەندا و "سێرج دکشن " لە شانشینی بەلجیکا و " ڕاموناس داڤیدۆنیس " کۆماری لیتوانیا و "ئەلبێرتۆ جۆنزالیز کاسلاس " لە کۆماری کوبا و "لۆنگ کۆک هۆی"کۆماری ڤێتنام و "نیلسۆن جەمیل شەعبان " ئۆرۆگوایب.
    هەر بەپێی بەیاننامەکە بێت ، سەرۆک کۆمار وێڕای پێشوازیکردن لە باڵیۆزەکان بەجیا، بەخێرهاتن و پیرۆزبای دەستبەکاربونی لێکردن ، جەختی کردەوە لە سیاسەتی عێراق لەسەر بنەمای دامەزراندنی پەیوەندی هاوسەنگ و تۆکمە ، کە لەسەر بنەمای بەهێزکردنی هاوکاری سیاسی و ئابووری و بازرگانی، و تێپەڕاندنی جیاوازی و گرژییەکانی ناوچەکە لەڕێگەی گفتوگۆ و لێکنزیکبوونەوە و پێویستی هەماهەنگی هەوڵەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئابوورییەکان و گۆڕانکارییە ژینگەیی و کەشوهەواو ، و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی.
    سەرۆک کۆمار "هیوای سەرکەوتنی باڵوێزەکانی لە ئەنجامدانی ئەرکە نوێیەکەیان خواست، بەشێوەیەک کە پەیوەندی دۆستایەتی و هاوکاری بە چەسپێنێت.
    سەرۆک کۆمار جەختی کردەوە لە پشتیوانی سەرۆکایەتی کۆمار بۆ کاری نوێنەرایەتی دیپلۆماسی و ئاسانکاری بۆ ئەرکەکانیان،کە بە شێوەیەکی ئەرێنی ڕەنگدانەوەی لەسەر پەرەپێدان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان هەبێت.
    لە بەرامبەردا باڵیۆزەکان سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ پەرۆشی سەرۆک کۆمار دەربڕی بۆ ئاسانکاری بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانیان، خواستی وڵاتەکانیان بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق لە ئاست و بوارە جیاجیاکاندا دەربڕی.