بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ناوەندی داتا نیشتمانیەکان لە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ، ژمارەیەکی گەرمی بۆ دامودەزگاکانی حکومەت تەرخانکرد لە چوارچێوەی پۆرتاڵی ئەلیکترۆنی خۆیدا بەناوی ئەور.
لە بەیاننامەیەکی ئەمینداریەتەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە "ئەمینداریەتیەکە بەردەوامە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە جیاوازەکان بۆ هاووڵاتیان،وەک خزمەتگوزاری ئیمەیڵ و تیمی ڕاوێژکاری، و پشتگیری لە ڕێگەی بەکارهێنانی پۆرتاڵی ئەلیکترۆنی ئور بۆ خزمەتگوزارییە حکومییەکان،وەک دەرئەنجامێک هاووڵاتیان فێر دەبن چۆن سوودمەند بن لە خزمەتگوزارییە بەردەستەکان، سەرەتا لە شێوازی چوونە ژوورەوە و پڕکردنەوەی فۆڕمی تۆمارکردن.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد"وەڵامدانەوەی تیمی خزمەتگوزاری ، بە ڕێنمایی لەگەڵ ئەو پرسیارانەی کە لە ڕێگەی ژمارە (5599)ی بێبەرامبەرەوە وەردەگیرین ،دوای زیادکردنی بۆ لیستی ژمارە گەرمەکان کە هاوڵاتی دەتوانێت لە حاڵەتە پێویستەکان یان لەناکاودا بەکاریبهێنێت، ئەوە جگە لە ژمارەکانی بەرگری شارستانی (115) و ئەمبولانس (112) و فریاکەوتن (104) و ئاسایشی نیشتمانی (131).
بەیاننامەکە روونیشیکردۆتەوە"کە لە پۆرتاڵی ئەلیکترۆنی یەکگرتوودا ژمارە گەرمەکانی دامودەزگاکانی حکومەت بەردەست دەبن ، و لە یەک شوێن کۆکراونەتەوە، بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بتوانێت دەستنیشانیان بکات و لەکاتی پێویستدا بەکاریان بهێنێت، بەپێی حاڵەتەکان.
ئەوەشی خستۆتەروو " کە ئەم هەنگاوە لەچوارچێوەی هەوڵەکانی بەشی ناوەندی داتا نیشتمانیدایە بۆ گەیشتن بە کراوەیی و شەفافیەت، هەروەها بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان حکومەت و هاوڵاتیان.
ئەمینداریەتیەکە دووپاتی "پابەندبوونی خۆی بە پێشکەشکردنی بەرزترین ئاستی پاڵپشتی و هاوکاری بۆ هاوڵاتیان لە مامەڵەکردن لەگەڵ کەرتە خزمەتگوزارییە حکومییەکان کردەوە.
بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن بچنە ناو ئەم بەستەرەی خوارەوە:-
https://ur.gov.iq