بەغداد / INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە کەرکوک ، ئازادکردنی ژنێکی ڕفێندراو و دەستگیرکردنی ڕفێنەرەکانی راگەیاند.
دەزگاکە ، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،رایگەیاندوە"دوای ئەوەی سکاڵایەکی دادوەری سەبارەت بە ڕفاندنی کچێک لە پارێزگای بابل و گواستنەوەی بۆ کەرکوک پێگەیشت، تیمێکی تایبەت پێکهێنرا بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە و زانیارییە بەردەستەکان، و لە ماوەی (٦) کاتژمێردا ، شوێنی ڕفێنەرەکان لە پارێزگای کەرکوک دیاریکرا، و دوای ڕەزامەندی دادوەر، هێزێک لە دەزگا ئەمنیەکان دەستیان بە هەڵکوتانە سەر شوێنەکە کردو کچەکە ئازادکرا .
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشدا"کە لە ئۆپراسیۆنەکەدا دوو تۆمەتبار که ڕفێنەری سەرەکی بوون دەستگیرکران ، ئەو دوو تۆمەتبارە جگه لەئەنجامدانی چه ند حاڵەتێکی ڕفاندن، چەندین کردەوەی نەشیاویان ئەنجامداوە کە لە بەڕامبەر بڵاونەکردنەوەی وێنە تایبەتەکان له سۆشیال میدیا داوای پارەیانکردووه .
هەر لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە "دوای تۆماری ووتەی تۆمەتباران ، راستەوخۆ ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کراون بۆ ئەوەی بەپێی یاسا سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن.