بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران ،سوودەکانی یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی و خانەنشینی بۆ کرێکاران خستەڕوو، هەروەک گرنگییەکەی بۆ ڕێکخستنی کەرتی تایبەت ڕوونکردەوە،و دووپاتیکردەوە کە فشارەکان لەسەر کەرتی حکومەت کەمدەکاتەوە.
لەوبارەیەوە "مستەفا کرعاوی " ئەندامی لیژنەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی یەکێکە لە یاسا گرنگەکان، بەو پێیەی فشار لەسەر حکومەت کەمدەکاتەوە و هەلی کاری ڕاستەقینە لە کەرتی تایبەتدا دەڕەخسێنێت، بەو پێیەی وا دەکات زۆربەی کرێکاران مووچەی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و خانەنشینییان هەبێت.
"کرعاوی" ووتیشی"ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە بۆ خواستی کارکردن فشار لەسەر دامەزراندن و لەسەر حکومەت و فەرمانگە حکومییەکان کەمببێتەوە ، هەروەها کاراکردنی کاری کەرتی تایبەت لەڕێگەی کۆمپانیاکان و زانیاری لەبارەی ژمارەی وردی کرێکاران.
"کرعاوی" ئەوەشی خستە روو : کە خواستێکی ڕاستەقینە لە لایەن فەرمانبەرانی حکومەتەوە هەیە بۆ گواستنەوە بۆ کەرتی تایبەت، بەو پێیەی داهاتی دارایی باشترە.